مەودا (ئامار)
لە زانستی ئاماردا مەودا (داڕێژە:بە ئینگلیزی) ھێما دەکرێت بە بریتییە لە جیاوازی نێوان گەورەترین بەھا و بچووکترین بەھا لە کۆمەڵە پێدراوەکەدا.[١] [٢] بە زمانی ماتماتیک مەودا بریتییە لە: داڕێژە:Ltr
داڕێژە:Ltr/end مەودا یەکێکە لە باشترین پێوەرەکانی پەرتبوون بۆ ئەو داتانەی لە قەبارەی نزمن، بەڵام لە ھەمان کاتدا لە کەموکوڕی بەدەر نییە. کێشەی ئەم پێوەرە ئەوەیە کە لێرەدا تەنھا دوو داتا بەشدارن و باقی داتاکان پشتگوێ خراون، بەم شێوەیە پەرتبوون بەتەواوی دیاری ناکات و ئەگەر داتایەکی پەرتتر ھەبوو، مەودا دروستی پەرتبوونمان پێ نادات. بۆ نموونە لە دوو کۆمەڵە پێدراوی و مەودا بریتییە لە , بەڵام داتاکانی کۆمەڵەی یەکەم زۆربەیان لە خوارەوەی ١٠ و داتاکانی کۆمەڵەی دووەم لە دەور و بەری ٣٠٠٠ دەخولێنەوە.
سەرچاوەکان
- ↑ Statistics. Donald J. Koosis. 4Ed. 1997 داڕێژە:ISBN pp.20
- ↑ Lothar Sachs, Jürgen Hedderich: Angewandte Statistik: Methodensammlung mit R. 8., überarb. und erg. Auflage. Springer Spektrum, Berlin/ Heidelberg 2018, ISBN 978-3-662-56657-2, S. 83