ئیستیقرای ماتماتیکی

لە testwiki
پێداچوونەوی ٢٠:١١، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٥ لە لایەن imported>AramBot (سڕینەوەی «|ref=harv» لە سەرچاوەکان؛ کشێنراوەتەوە و ئێستا داڕێژەکان خۆگەڕانە چارەی دەکەن. بڕوانە ئێرە)
(جیاوازی) → پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

ئیستیقرای ماتماتیکی یان دەرئەنجامی بیرکاری [١] (داڕێژە:بە ئینگلیزی) یەکێک لە ڕێگاکانی سەلماندنی تیۆرمە بیرکارییەکان لەسەر ژمارە سروشتییەکانە. بۆ سەلماندنی ڕاستی تیۆرێم یان دەستەواژەیەک، لە ڕێگەی ئیستیقرای ماتماتیکی، سێ ھەنگاو پەیڕەو دەکرێت لە ھەنگاوی یەکەمدا ڕاستی تیۆرمەکە داڕێژە:چڕP(n)داڕێژە:چڕ بۆ ژمارەیەکی بنچینە وەکوو 1,2,3,، دەسەلمێنرێت. بە زانینی ئەوەی کە لانیکەم بۆ ھەندێک لە ژمارە سروشتییەکان داڕێژە:چڕP(n)داڕێژە:چڕ تیۆرمەکە پاسادانە، ئینجا وا دادەنرێ داڕێژە:چڕP(k)داڕێژە:چڕ دەستەواژەکە ڕاست بێت، ڕاستی داڕێژە:چڕP(k+1)داڕێژە:چڕ بە شێوەی زنجیرەیەک ڕێسای لۆژیکییانە دەسەلمێنرێت. ئەم شێوە سەلماندنە یەکەم جار لەلایەن ماتماتیکزانی ئێرانی ئەبوبەکر کەرەجی بەکار ھات.

ئیستیقرای ماتماتیکی

ئیستیقرای ماتماتیکی بە زمانی شێوەیی ماتماتیک، بەم شێوە دەردەبڕن: داڕێژە:Ltr

(P)[P(0)(k)(P(k)P(k+1))](n)[P(n)]

داڕێژە:Ltr/end

نموونە

بە بەکارھێنانی ئیستیقرای ماتماتیکی، ڕاستیی ھاوکێشەی داڕێژە:Ltr

1+2++n=n(n+1)2.

داڕێژە:Ltr/end بۆ ھەر ژمارەیەکی سروشتی وەکوو n دەسەلمێنرێت:

  • ھاوکێشەکە بۆ ۱ ڕاستە:

داڕێژە:Ltr 1(1+1)2=1 داڕێژە:Ltr/end

  • ئینجا وا دادەنرێ، ھاوکێشەکە بۆ k ژمارەی سروشتی یەکەم ڕاست بێت:

داڕێژە:Ltr 1+2+3+...+k=k(k+1)2. داڕێژە:Ltr/end ئەوا: داڕێژە:Ltr

(1+2++k)+(k+1)=(k+1)((k+1)+1)2.

داڕێژە:Ltr/end

  • بەم شێوە بۆ k+1 دەسەلمێنرێت:

داڕێژە:Ltr

k(k+1)2+(k+1)=k(k+1)+2(k+1)2=(k+1)(k+2)2=(k+1)((k+1)+1)2

داڕێژە:Ltr/end

پەراوێزەکان

داڕێژە:پەراوێز

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە داڕێژە:پۆلی کۆمنز

  1. بیرکاری بۆ ھەمووان، کتێبی قوتابی، پۆلی یازدەھەمی زانستی