دیاردەی پەرشبوونەوەی کۆمپتن

لە testwiki
پێداچوونەوی ٠٩:١٨، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە لایەن imported>AramBot (بۆت: زیادکردنی دەروازەکانی کیمیا، کۆمەڵەی خۆر و فڕینی بۆشایی)
(جیاوازی) → پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

داڕێژە:بێسەرچاوە

کارلێکی نێوان ڕووناکی و ماددە

ئەم دیاردەیە مەبەست لەوەیە کاتێک فۆتۆنێک کەمێک وزە دەدات بە ئەلیکترۆن و ئەلیکترۆنیش دەست دەکات بە لادان (جووڵە) بەم دیاردەیە دەوترێت پەرشبوونەوەی کۆمپتن. لە سەدەی ٢٠ی پێشوودا لێکۆڵینەوەکان دەربارەی کارلێکی نێوان تیشکی ئێکس و ماددە لە ڕێگە بوو بۆ سەلماندنی، ئەویش دەوترا کاتێک تیشکێکی ئێکس دەدرێت لە ئەتۆمێک، تیشکەکەش ئەلیکترۆن دەردەکات و پەڕشی دەکاتەوە بە گۆشەیەک. کارۆموگناتیزی کلاسیکی ھەستی بەوە کرد کە دەبێت درێژە شەپۆلی تیشکی پەڕشبوو یەکسان بێت بە درێژە شەپۆلی سەرەتای. چەند تاقیکردنەوەیەک دەریان خستوە کە درێژە شەپۆلی تیشکی پەرشبوو زیاترە لە درێژە شەپۆلی سەرەتایی.

لە ساڵی ١٩٢٣ دا زانا کۆمپتن چەند پەڕەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا باسی دیاردەکەی کردووە بە بەکارھێنانی ئەو تێبینیەی ماکس پلانک کە دەڵێ دانەوە لەگەڵ جووڵە لە بیردۆزی ڕێژەیی (ئاینشتاین)، کۆمپتن پەیونەدیەکی دۆزیەوە لە نێوان بڕی ئەو لادانەی درێژە شەپۆلێک لەگەڵ ئەو گۆشەیەی پیی بڵاودەبێتەوە کە ھاوکێشەکەشی بەم شێوەیە بوو؛ داڕێژە:Ltr

λλ=hmec(1cosθ)

داڕێژە:Ltr/end کاتێک:

بەم پەیوەندیە دەوترێت درێژە شەپۆلی کۆمپتن: داڕێژە:Ltr

hmec

داڕێژە:Ltr/end

داڕێژە:تووڵی دەروازە داڕێژە:پۆلی کۆمنز