وزەی با

لە testwiki
پێداچوونەوی ١٠:٤٥، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە لایەن imported>AramBot (بۆت: بەکوردیکردنی شێوازی ڕێکەوتەکان؛ چاکسازیی ژمارەکان؛ ناوی پارامەترە کۆنەکان نوێ کرایەوە (بە بەکارھێنانی وپ:نپس))
(جیاوازی) → پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

داڕێژە:ڕەوانەکەر

پەڕگە:Wind power plants in Xinjiang, China.jpg
وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبا لە با لە شاری شینژیانگ، چین.

وزەی با یان ھێزی با بەکارھێنانی بایە بۆ پەیداکردنی وزەی میکانیکی لەناو توربینەکانی با بۆ سوڕاندنەوەی بەرھەمھێنەری کارەبا. وزەی با بە وزەیەکی خاوێن و نوێبووەوە دادەنرێت و کاریگەری کەمتری ھەیە لەسەر ژینگە بە بەراورد بە سووتاندنی خەڵووزی بەردین بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا.

وێستگەی با پێکدێت لە چەندەھا توربینی با کە بەستراون بە گۆڕەڕی ھێزی کارەبایی. با لە وشکاییدا سەرچاوەیەکی ھەرزانی وزەی کارەبایە، بە بەراورد لەگەڵ خەڵووز و کێڵگە گازییەکان.[١][٢][٣][٤] بەکارھێنانی وزەی با لەسەر وشکانی کاریگەریش دەکاتە سەر دەشت و لەوەڕگاکان بەوەی کە ڕووبەرێکی زیاتر داگیر دەکات بە بەراورد لەگەڵ وێستەگەکانی دیکەی کارەبا،[٥][٦] چونکە دەبێ ڕێژەیەکی زۆر دابنرێت و لە شوێنی جیاجیاش. بەڵام بەکارھێنانی وزەی با لەناو ئاودا باشتر و بەھێزترە وەک لە وشکانی بەوەی کە کاریگەریان کەمترە لەسەر ژینگە، بەڵام تێچووی دروست کردن و بەردەوامی خزتمەتگوزاری زیاتر.

لە ساڵی ٢٠١٨ قەبارەی وزەی با لە سەرتاسەری جیھاندا بە ڕێژەی ٩٫٦٪ لە سەدا زیادی کردوو بوو بە ٥٩١ گێگاوات و بەرھەمھێانی وزەی کارەبا بەھۆی با گەیشتە ٤٫٨٪ لە سەدای تەواوی وزەی کارەبای جیھان و ھەروەھا ١٤٪ لە سەدی یەکێتی ئەورووپا.

دانیمارک وڵاتێکە کە زۆرترین ڕێژەی بەکارھێنانی وزەی بای ھەیە کە لە ساڵی ٢٠١٧ ڕێژەی ٤٣٫٤٪ی کارەباکەی لە با وەردەگرت. بە لایەنی کەمەوە ٨٣ وڵاتی دیکە وزەی با بەکاردەھێنن بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا.

مێژوو

وزەی با بەکارھێنراوە ھەر لەو کاتەوەی مرۆڤەکان چارۆگەکانیان خستە بەر با. ئەو مەکینانەی کە بە با کاریان دەکرد بەکاردەھێنران بۆ دوورینەوەی گەنم و پەمپدانی ئاو. ئاشی ھەوایی و پەمپی با، لە وڵاتەکانی ئیران و ئەفغانستان و پاکستان پەرەیان پێدرا لە سەدەی نۆیەم.[٧][٨]

پەڕگە:Wind turbine 1888 Charles Brush.jpg
توربینی بای چارڵز برەش لە ١٨٨٨

یەکەم ئاشی ھەوایی کە بەکارھات بۆ دروستکردنی وزەی کارەبا لە سکۆتلەندا درووست کرا لە مانگی تەممووزی ساڵی ١٨٨٧ لە لەیان پرۆفیسۆر جەیمس بلیت لە کۆلێژی ئەندەرسۆن.[٩] توربینەکەی ١٠ مەتریەکەی بلیت لە ناو باخچەیەک لە خانوەیەکی لە ڕۆژێکی پشوودا دانا بۆ ئەوەی خانووەیەکی بۆ ڕوناک بکاتەوە کە دەبێتە یەکەم خانوو کە سەرچاوەی ڕوناککەرەوەکەی وزەی با بێت.

وزەی با

وزەی با وزەیەکی جوڵاوەی ھەوایە لە جوڵەدا، و پێشی دەوترێت با. بڕی تەواوی رۆشتنی وزەی با بەناو ڕوێکی خەیاڵی بە ڕووبەری A لە ماوەیەکی کاتدا t:

E=12mv2=12(Avtρ)v2=12Atρv3,[١٠]

کە ρ چری ھەوایە؛ v خێرایی بایە؛ Avt قەبارەی ھەوایە کە تێپەڕ دەبێ بەناو A(کە وا دادەنرێت ئەستوون بێت لەگەڵ ئاڕاستەی با)؛ Avtρ ھەورھا بارستاییە m کە بەناو A تێپەڕ دەبێت؛ ½ ρv2 وزەی جوڵاوەی جوڵەیی ھەوایە بەپێت یەکەی قەبارە.

ھێز، وزەیە لەسەر کات، کەواتە وزەی با لەسەر ڕووبەر A (بۆ نموونە: یەکسانە بە ڕووبەری خولانەوەی توربینی با) ئەوەیە:

P=Et=12Aρv3.[١٠]

پەراوێزەکان

داڕێژە:پەراوێزەکان

سەرچاوەکان

داڕێژە:Uncategorized

داڕێژە:تووڵی دەروازە داڕێژە:پۆلی کۆمنز