تێوەپێچراوی

لە testwiki
پێداچوونەوی ١٨:٠١، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥ لە لایەن imported>AramBot (بۆت: زیادکردنی دەروازەکانی زمانی عەرەبی، ماتماتیک و فەلسەفە)
(جیاوازی) → پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

تێوەپێچراوی (implication) لە لۆژیکدا ئەوەیە کە ڕاستیی قەزیەیەک قەزیەیەکی تری بە دواوە بێ. وەکوو ئەوە وایە کە قەزیەی دووەم بە چەشنێ لە قەزیەی یەکەمدا پێچرابێتەوە، یانی ئەگەر قەزیەی یەکەم ڕاست بێ، ئینجا قەزیەی دووەمیش ڕاستە. ئەمە بە شێوەی P → Q دەنووسرێ و، ئاوا دەخوێنرێتەوە: ئەگەر P ئینجا Q، یا P تێوەی پێچراوە Q.

«ئەگەر P ئینجا Q» ھەمیشە ڕاستە، مەگەر ئەوەی کە P ڕاست بێ و Q درۆ. خشتەی دروستییەکەشی ئاوەھا دەبێ:

A B AB
F F T
F T T
T F F
T T T

تێوەپێچراوی ئامرازی مەرجیی ماددی (material conditional) -شی پێ دەوترێ، چونکە ئەگەر بە باشی لە P→Q ورد بینەوە، دەبینین کە P وەکوو مەرج بۆ Q وایە و، ئەم مەرجەش دەگەڕێتەوە بۆ ماددەی قەزیەکە نەک فۆرمی.

سەرچاوەکان

داڕێژە:پۆلی کۆمنز داڕێژە:تووڵی دەروازە