ژمارەی بەئەدەب

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
دیاگرامی یانگ: 15 = 4 + 5 + 6

لە تیۆریی ژمارەکاندا، ژمارەی بەئەدەب یان ژمارەی بەڕەوشت (داڕێژە:بە ئینگلیزی) بریتییە لە ژمارەیەکی تەواوی ئەرێنی کە دەتوانرێت بەشێوەی ئەنجامی کۆکردنەوەی دوو یان چەند ژمارەی تەواوی ئەرێنی یەک لەداوی یەک بنووسرێت. ژمارە بەئەدەبەکان بە ژمارەی پلیکانییش (Staircase Number) ناسراون، چونکە دەتوانرێن بە دیاگرامێکی پلیکانی بنوێنرێن. بە ژمارە تەواوەکانی تر کە ناکرێت بەم شێوە بنووسرێن دەوترێ، ژمارەی بێ ئەدەب یان بێڕەوشت .[١][٢]

ژمارە بەئەدەبەکانی کەمتر یان یەکسانن بە بیست

لە خوارەوە ئەو ژمارە بەئەدەبانەی کەمتر یان یەکسانن بە بیست پێڕست کراون: داڕێژە:Ltr ۳ = ۱ + ۲

٥ = ۲ + ۳

٦ = ۱ + ۲ + ۳

۷ = ۳ + ٤

۹ = ٤ + ٥ = ۲ + ۳ + ٤

۱۰ = ۱ + ۲ + ۳ + ٤

۱۱ = ٥ + ٦

۱۲ = ۳ + ٤ + ٥

۱۳ = ٦ + ۷

۱٤ = ۲ + ۳ + ٤ + ٥

۱٥ = ۷ + ۸ = ٤ + ٥ + ٦ = ۱ + ۲ + ۳ + ٤ + ٥

۱۷ = ۸ + ۹

۱۸ = ٥ + ٦ + ۷ = ۳ + ٤ + ٥ + ٦

۱۹ = ۹ + ۱۰

۲۰ = ۲ + ۳ + ٤ + ٥ + ٦

داڕێژە:Ltr/end

پاشیەکیی ژمارە بەئەدەبەکان

پاشیەکیی ژمارە بەئەدەبەکان، پاشیەکییەکی دوا نەھاتوویە لە ژمارە تەواوەکان و تێیدا ھیچ توانێکی ژمارە دوو بوونی نییە.

داڕێژە:Ltr ٣, ٥, ٦, ٧, ٩, ١٠, ١١, ١٢, ١٣, ١٤, ١٥, ١٧, ١٨, ١٩, ٢٠, ٢١, ٢٢, ٢٣, ٢٤, ٢٥, ٢٦, ٢٧, ٢٨, ٢٩, ٣٠, ٣١, ٣٣, ٣٤, ٣٥, ٣٦, ٣٧, ٣٨, ٣٩, ٤٠, ٤١, ٤٢, ٤٣, ٤٤, ٤٥, ٤٦, ٤٧, ٤٨, ٤٩, ٥٠, ...[٣] داڕێژە:Ltr/end nـەمین ژمارەی بەئەدەب یەکسانە بە f(n+1) کاتێک: داڕێژە:Ltr f(n)=n+log2(n+log2n) داڕێژە:Ltr/end

ئەدەبی ژمارەکان

بە ژمارەی ڕێگەکانی دەتوانرێت ژمارەیەکی تەواوی ئەرێنی بەشێوەی سەرجەمی دوو یان چەند ژمارەی تەواوی ئەرێنی یەک لەدوای یەک دەرببڕێت دەوترێت ئەدەبی ئەو ژمارەیە. بۆ نموونە ئەدەبی ژمارە ٧ دەکاتە ١ و ئەدەبی ژمارە ١٥ یەکسانە بە ٣. بۆ ھەر ژمارەیەکی تەواوی ئەرێنی وەکوو x، ئەدەبی x یەکسانە بە ژمارەی بەشدراوە‌ تاکەکانی گەورەتر لە ١ی ژمارەکە.[٤]

ژمارە بێ ئەدەبەکان

ژمارەی بێ ئەدەب، بریتییە لە ھەر ژمارەیەکی تەواوی ئەرێنی، کە توانێکە لە ژمارە ٢. لەبەر ئەوەی ئەم ژمارانە ناتوانرێت بەشێوەی سەرجەمی چەند ژمارەی تەواوی ئەرێنی یەک لەدوای یەک بکرێنەوە واتە بەئەدەب نین، پێیان دەوترێ ژمارەی بێ ئەدەب. پاشیەکیی ژمارە بێ ئەدەبەکانیش، پاشیەکییەکی دوانەھاتوویە.

پەراوێزەکان

داڕێژە:پەراوێز

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ژمارە-کۆلکە

  1. داڕێژە:بیرخستنەوە.
  2. داڕێژە:بیرخستنەوە.
  3. داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب
  4. Sylvester, J. J.; Franklin, F (1882), "A constructive theory of partitions, arranged in three acts, an interact and an exodion", American Journal of Mathematics, 5 (1): 251–330, JSTOR 2369545, doi:10.2307/2369545.