ئەگەر

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

داڕێژە:شریتەلای دڵنیایی

ئەگەری دەرکەوتنی ژمارەی ٦ لە ئەنجامی فڕێدانی بەردەزارێکدا بریتییە لە 16

ئەگەر (داڕێژە:بە ئینگلیزی) ھەلی ڕوودانی ڕووداوێک دیار دەکات بە دەستەواژەیەکی تر ئەگەری ڕووداوێک بریتییە لە پێوانی ھەلەکانی ھاتنەدی ڕووداوەکە. ئەگەری ڕووداوێک وەکوو A بە P(A) یان Pr(A) ھێما دەکرێت [١] و ژمارەیەکە لە نێوان سفر و یەک کە پاسادانی 0P(A)1 دەکات. سەرجەمی ئەگەرەکانی ھەموو ئەو ڕووداوانەی لەتوانادان دەکاتەوە یەک. ئەگەر ڕووداوی A ئەستەم بێت ئەگەرەکەی دەکاتە P(A)=0 و ئەگەر ڕووداوی A دڵنیایی بێت، ئەگەرەکەی دەکاتە P(A)=1. بیرکاری یەکێک لە لقەکانی تەرخان کردووە بۆ توێژینەوەی ئەم ڕووداوانە، کە پێی دەوترێت تیۆریی ئەگەر.

تیۆریی ئەگەر

داڕێژە:وتاری سەرەکی تیۆریی ئەگەر بەو لقەی بیرکاری دەوترێت کە ڕووداوە ھەرەمەکییەکان تاوتوێ دەکات. وەکوو ھەموو تیۆرییەکان، لە تیۆریی ئەگەردا چەمکە ئەگەریەکان بەشێوەی فورمووڵ دەنوێنرێن. لانیکەم دوو ھەوڵی سەرکەوتوو دراوە بۆ فورمووڵیزەکردنی ئەگەرەکان: فورمووڵاسیۆنی کۆلمۆگرۆڤ و فورمووڵاسیۆنی کاکس. کە لە ھەردووکیاندا یاساکانی ئەگەر یەک شتن، تەنیا لە وردەکارییە تەکنیکییەکانیاندا ھەندێک جیاوازی دەبینرێت.

خشتەی پوختەی ئەگەرەکان

پوختەی ئەگەرەکان
ڕووداو ئەگەر
A P(A)[0,1]
تەواوکەری A P(A)=1P(A)
A یان B P(AB)=P(A)+P(B)P(AB)P(AB)=P(A)+P(B)if A and B are mutually exclusive
A و B P(AB)=P(A|B)P(B)=P(B|A)P(A)P(AB)=P(A)P(B)if A and B are independent
A بە مەرجی B P(AB)=P(AB)P(B)=P(B|A)P(A)P(B)

پەراوێزەکان

داڕێژە:پەراوێز

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە داڕێژە:پۆلی کۆمنز

  1. Olofsson (2005) Page 8