بڕواپێکراویی پێکھاتە

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
پەڕگە:Reliability.png
پیشاندانی چەمکی ئەگەری شکستی پێکھاتە لە ڕووی فانکشنی ئەگەری بار (s) و خۆڕاگریییەوە (R)

بڕواپێکراویی پێکھاتە (داڕێژە:بە ئینگلیزی) بریتییە لە بەکارھێنانی تیۆریی بڕواپێکراوی بۆ ھەڵسەنگانی دڵنیایی پێکھاتەکان.[١][٢] بە زمانی سادە بڕواپێکراویی پێکھاتەیە پێچەوانەی شکستی پێکھاتەیە. لە ڕووی بیرکارییەوە بڕواپێکراویی پێکھاتەیەک دەبێت بە ئەگەری تەواوکەری شکستی پێکھاتەکە (Reliability=1Probability of Failure).

تیۆری

لە تیۆریی بڕواپێکراویی پێکھاتەدا ئەگەری شکستی پێکھاتەیەک بە ھاوکێشەی ژمارە یەک پیشان دەدرێت.

Pf=0FR(s)fs(s)ds(1)

کە تێیدا Pf ئەگەری شکستی پێکھاتەکە، FR(s) فانکشنی کەڵەکەکراوی ئەگەری خۆڕاگری و fs(s) فانکشنی ئەگەری بارە.

ھاوکێشەی ژمارە ١ تەنیا لە کاتێکدا بە کەڵک دێت کە فانکشنی ئەگەری خۆڕاگریی پێکھاتەکە و فانکشنی ئەگەری بارەکانی سەربەخۆ بن. بۆیە لە حاڵەتی گشتیدا ھاوکێشەی ژمارە ١ بە کار نایەت و ئەگەری شکستی پێکھاتە وەک ھاوکێشەی ژمارە ٢ دەنووسرێت.[٢]

Pf=G(X)fX(X)dX(2)

کە تێیدا X ئاڕاستەکەری گۆڕەکە بنەماییەکان و (G(X فانکشنی حاڵەتی سنوورییە.

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان داڕێژە:تووڵی دەروازە