بۆشاییی ئاڕاستەبڕەکان

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

بۆشاییی ئاڕاستەبڕەکان[١] (داڕێژە:بە ئینگلیزی) یان بۆشاییی ھێڵی بریتییە لە بۆشایییەکی ماتماتیکی کە پێکھاتووە لە کۆمەڵێک لە شتگەلی بیرکاری (پێیان دەوترێت ئاڕاستەبڕ) کە دوو کرداری کۆکردنەوی ئاڕاستەبڕەکان[١] و لێکدانی سکالێر لەسەری پێناسە کراون و ئەم دوو کردارە دەبێت چەند بەڵگەنەویستێکی دیاریکراو پاسادان بکەن. بۆشایییە ئاڕاستەبڕە ڕاستەقینەکان و بۆشایییە ئاڕاستەبڕە ئاوێتەکان دوو نموونەی ناسراو لە بۆشایییە ئاڕاستەبڕەکانن.

پێناسە

بۆشایییەکی ئاڕاستەبڕی پێکھاتووە لە مەیدانی داڕێژە:Mvar، لەگەڵ کۆمەڵەی ئاڕاستەبڕەکان داڕێژە:Mvar لەگەڵ دوو کرداری کۆکردنەوەی ئاڕاستەبڕەکان و لێکدانی سکالێر، داڕێژە:Math لێکدانی دیکارتی داڕێژە:Math لەگەڵ خۆی و داڕێژە:Math ھێمای نەخشەیەک دەنوێنێت کە کۆمەڵەیەک بە کۆمەڵەیەکی تر دەبەستێتەوە. ئۆپێراتۆرەکانی کۆکردنەوەی ئاڕاستەبڕەکان و لێکدانی سکالێر دەبێت پاسادانی ئەم بەڵگەنەویستانەی لە خشتەی خوارەودا ڕوون کراونەتەوە بکەن:[٢]

  • ++:V×VV(α,β)α+β
  • :F×VV(c,α)cα
بەڵگەنەویستەکانی بۆشاییی ئاڕاستەبڕەکان
بەڵگەنەویستەکانی داخراوەبوون
داخراوەبوون بەپێی کۆکردنەوەی ئاراستەبڕەکان بۆ ھەر دوو ئەندامی α و β لە V ئەندامێکی تاک لە Vدا ھەیە پێی دەڵێن ئەنجامی کۆکردنەوەی α و β ھێما دەکرێت بە α+β.
داخراوەبوون بەپێی لێکدان لە ژمارە ڕاستەقینەکاندا بۆ ھەر α لە V و ھەر ژمارەیەکی ڕاستەقینە وەکوو c ئەندامێک لە V ھەیە پێی دەڵێن ئەنجامی لێکدانی c و α ھێما دەکرێت بە cα .
بەڵگەنەویستەکانی کۆکردنەوە بۆ ھەر α و β لە V، α+β لە V ئەم مەرجانە بێتە دی
یەکتربەستن لە کۆکردنەوەدا α+(β+γ)=(α+β)+γ
خاسیەتی ئاڵوگۆڕ α+β=β+α
ئەندامی بێ لایەن لە کۆکردنەوەدا ئاڕاستەبڕێکی تاک 0 بوونی ھەیە بەشێوەیەک بۆ ھەر α لە V، α+0=α
ئەندامی دژ لە کۆکردنەوەی ئاڕاستەبڕەکاندا بۆ ھەر ئاڕاستەبڕێک α لە V، ئاڕاستەبڕی یەکتای α ھەیە بەشێوەیەک α+(α)=0
بەڵگەنەویستەکانی لێکدان بۆ ھەر ئاڕاستەبڕێک وەکوو α لە Vدا و سکالێری c لە مەیدانی Fدا، ئەم مەرجانە بێتە دی:
یەکتربەستن لە لێکداندا (c1c2)α=c1(c2α)
ئەندامی بێ لایەن بۆ ھەر α لە V، 1α=α
بەشینەوەی لێکدانی سکالێر

c(α+β)=cα+cβ

بەشینەوەی لێکدانی سکالێر (c1+c2)α=c1α+c2α

ئەمانەش ببینە

پەراوێزەکان

داڕێژە:پەراوێزەکان

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

داڕێژە:پۆلی کۆمنز

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە

  1. ١٫٠ ١٫١ فەرھەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدین
  2. جەبری ھێڵی ھافمەن، لاپەڕەی ٤٢