بەرکەوت
بۆ ڕێدۆزی بازبدە
بۆ گەڕان بازبدە

لە بیرکاریدا، بەرکەوت (داڕێژە:بە ئینگلیزی)، ئەنجام دابەشکردنە. بۆ نموونە، لە کاتی دابەشکردنی ٦ بەسەر ٣دا، بەرکەوتەکە دەبێتە ٢ (٢ = ٣ ÷ ٦)؛ بە ٦ دەوترێ بەشکراو (یان دابەشکراو) و بە ٣ش دەوترێ بەشدراو (یان پێبەشکراو). بەرکەوت ئەوە دەگەیەنێت کە ھەر بەشدراو چەندە لە بەشکراوی بەرکەوتووە یان بە زمانێکی تر بەشکراو چەند جار بەشدراوی تێدایە: لەو نموونەیەی سەرەوەدا، ٦، ٢ جار ٣ی تێدایە.
ھەمیشە بەرکەوت ژمارەیەکی تەواو نییە. نموونە: ٣٫٥ = ٢ ÷ ٧.
شێوەی گشتی دابەشکردنی a بەسەر bدا بریتییە لە a=bq+r.
لێرەدا
a : بەشکراو
b : بەشدراو یان پێبەشکراو
q : بەرکەوت
r : ماوە