تاودانی زەوی

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
تاودانی سێوێک لە لایەن زەوی

تاودانی زەوی (داڕێژە:بە ئینگلیزی)، ھێماکەی بریتییە لە پیتی g، بریتیە لەو تودانەی لە لایەن زەویەوە دەدرێتە ئەو تەنانەی بارستاییان ھەیە وە.[١][٢] تاودانی زەوی ھێندێکی ئاڕاستەدارە و ئاڕاستەکەی بەردەوام ڕوەو چەقی زەویە. یەکەکەی لە سیستەمی نێودوڵەتی یەکە بریتیە لە (m/s2 یا m.s2).

بڕی تاودانی زەوی کە لە لایەن ناساوە بڵاو کراوەتەوە.

لە سەر ئاستی دەریا بڕی تاودانی زەوی یەکسانە بە. ئەم بڕە لەگۆڕاندایە و ھەرچەند لە ئاستی دەریا بەرز ببیتەوە ئەم بڕە کەم دەکات.[٣] بەھەمان شێوە گەر گەر تەنێک بەرەو چەقی زەوی بچیت بەرەبەرە بڕی تاودانی زاوی لە سەری کەم دەکات و لە چەقی زەوی دا بڕەکە یەکسان دەبێ بە سفر.

ئەم تاودانە یەکسانە بۆ گشت تەنێک گەرچی بارستاییەکەشیان جیاواز بێت. واتا بە شێوە نمونەیی گەر دوو تەن، بە بارستایی جیاواز، لە بەرزیەک بەردرێنەوە بەیەکەوە دەکەونە سەر زەوی. ھەڵبەت ھەندێ ھۆکاری تریش پێویستە لەبەرچاو بگیرێن وەک بەرگری ھەوا کە کاریگەری دەخەنە سەر خێرایی بەر بوونەوەکە. دەشێ دوو تیوبی بەتاڵ لە ھەوا بەکار بھێنرێ بۆ تاقیکردنەوەکە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی نمونەیی دەرچێت. پێویستە جیاوازی بکرێ لە نێوان ئەم ھێندە فیزیاییە و نەگۆڕی کێشکردن کە بە G ھێما دەکڕێ و بڕەکەی لە گشت کەوندا بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە، کە یەکسانە بە: G=6.67408×1011m3kg1s2 ئەم بڕە لە لایەن ئیسحاق نیوتنەوە دۆزرایەوە و لەناو یاساکانیدا بەکارھاتۆتەوە. بۆ نمونە گەر بمانھەوێ بڕی تاودانی زەوی بدۆزینەوە، سود وەردەگرین لە یاسای ڕاکێشانی تەنەکان کە لە شێوەی خوارەوەیە:

F=G(m1m2r2)

لێرەدا:

بە دانانەوەی ھەریەک لە بڕە نگۆڕەکان لە ھاوکێشەی سەرەوە دەگەین بەم یاسایەی خوارەوە: F=mg ئەم یاسایە یەکسانە بە یاسای دووەمی نیوتن کە تێیدا ھێز یەکسانە بە بارستایی جاران تاودان.

جیاوازی تاودانی زەوی لە جەمسەی باشوور

ھێڵی پانی

بە ھۆی ئەوەی کە زەوی ھێلکەییە، بڕی تاودانی زەوی جیاوازە. ھەڵبەت ئەم جیاوازیە زۆر کەمە و جیاوازیەکەی دەگاتە ٠٬٣ ٪.

کەم بوونەوی ڕێژەیی تاودانی زاوی بەھۆی بەرزبوونەوە لە ئاستی ڕووی دەریا

بەرزبوونەوە

بە ھۆی بەرزبوونەوە و دورکەوتنەوە لە ئاستی زەوی ئەم بڕە کەم دەکات. بۆ نمونە بەرزبوونەوە بۆ ٩٠٠٠ مەتر، کێشی تەنەکان بە بڕی ٢٩٪ دادەبەزێ.

قوڵایی

بە ھۆی ڕۆچوون بە ناخی زەویدا بڕی تاودانی زەوی کەم دەکات. بۆ ئەم مەبەستە یاسای خوارەوە سودی لێدەبینرێت:

g(r)=GM(r)r2.g(r)=GM(r)r2 گەر چڕی زەوی بەیەکسانی دابنرێت کەواتە دەشێ بارستایی بەم شێوەیە بنوسرێ (M(r)=(34)Πρr3). کەواتە تاودانی زەوی بەڕۆچون بەناخی زەوی دا بەم شێوەیەی خوارەوە دەنوسرێتەوە: g(r)=4π3Gρr بەم شێوەیە تەنھا یەک بڕی گۆڕاومان ھەیە کە بە نزیک بوونەوە لە چەقی نیوەتیرە کەم دەکات و بەھەمان شێوە تاودانی زەویش کەم دەکات.

فاکتەرەکانی تر

ھەر یەک لە مانگ و خۆر کاریگەریان ھەیە لە سەر بڕی کاریگەری تاودانی زەوی. چونکە تاودان ھێندێکی ئاڕاستەدارە و ھەر یەک لە مانگ و خۆریش تاودانیان ھەیە، کۆی گشتی کاریگری تاودان لەسەر ھەر تەنێک یەکسان دەبێ بە کۆی ئاڕاستە بڕی گشت تاودانەکان لەسەر تەنەکە. بەڵام نابێ یەوەشمان لبیرچێ کە بە ھۆی دووری زۆری خۆر و بچوکی مانگ بڕەکانیان لە ڕۆژدا یەکسانە بە2μm.s2.

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان داڕێژە:تووڵی دەروازە داڕێژە:پۆلی کۆمنز

  1. Boynton, Richard (2001). "Precise Measurement of Mass" (PDF). Sawe Paper No. 3147. Arlington, Texas: S.A.W.E. , Inc. Retrieved 2007-01-21.
  2. Hofmann-Wellenhof, B. ; Moritz, H. (2006). Physical Geodesy (2nd ed.). Springer. ISBN 978-3-211-33544-4. § 2.1: “The total force acting on a body at rest on the earth’s surface is the resultant of gravitational force and the centrifugal force of the earth’s rotation and is called gravity. ”
  3. Taylor, Barry N. ; Thompson, Ambler, eds. (March 2008). The international system of units (SI) (pdf) (Report). National Institute of Standards and Technology. p.  52. NIST special publication 330, 2008 edition.
  4. https://en.wikipedia.org/wiki/Earth_mass
  5. The cited value is the recommended value published by the International Astronomical Union in 2009 (see 2016 "Selected Astronomical Constants" in). The recommended value in 1976 was (5.9742±0.0036)×1024 kg, see IAU (1976) System of Astronomical Constants.
  6. https://en.wikipedia.org/wiki/Earth_radius
  7. Mamajek, E. E; Prsa, A; Torres, G; et al. (2015). "IAU 2015 Resolution B3 on Recommended Nominal Conversion Constants for Selected Solar and Planetary Properties". arXiv:1510.07674 [astro-ph.SR].