توندیەتی

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

داڕێژە:بەسەرداچوونەوە

بەداڕێژە:بەستەری مردوو ھۆی ھێزی تەوەرەیی (F)، سپرینگەکە بە بڕی δ لێککشاوە

توندیەتی (داڕێژە:بە ئینگلیزی) بریتییە لە بڕی بەرگری تەنێک (وەک سپرینگ) لە بەرامبەر گۆڕینی شێوەکەی بە ھۆی ھێزێکی دەرەکی.[١]

لە لایەکیتر، ھەرچەند ماددە نەرمتر بێت ئەوەندە توندیەتی کەمترە.[٢] ئەم ھێندە پێویستە جیا بکرێتەوە لە ھەریەک لە تایبەتمەندیەکانی تر وەک: ڕەقیەتی، قایمی، نەرمیەتی و لاستیکی.

ھەژمارکردن

توندیەتی (k) تەنێک بریتییە لە پێوانە کردنی ئەمە کە چەندە تەنێک ڕێ بە گۆڕینی شێوەکەی دەدات. بۆ تەنێک کە لە یەک تەوەرەدا لێکدەکشێنرێت یا دەپەستێنرێت، توندیەتی بە شێوەی خوارەوە حساب دەکرێت:

k=Fδ

لێرەدا:

  • F بریتییە لە ھێز
  • δبریتییە لە بڕی درێژبوون یا وێکھاتنەوە.

یەکەی ئەم ھێندە فیزیاییە بریتییە لە (N/m) بە پێی سیستەمی نێودەوڵەتی یەکە. لە بریتانیا و ئەمریکا ئەم یەکەیە بریتییە لە پاوەند لە سەر ئینچ.

توندی خولاو

توندیەتی خولاو

توندیەتی خولاوی تەنێک لە ڕێی ئەم ھاوکێشەیەی خوارەوە دەبینرێتەوە:

k=Mθ

لێرەدا:

  • M بیتیە لە زەبر
  • θ بریتییە لە گۆشەی خولانەوە.

یەکەی توندیەتی خولاو بریتییە لە نیوتن-مەتر لەسەر ڕادیەن (newton-metres per radian).

پەیوەندی نێوان توندیەتی و لاستیکی

ڕێژەی جیڕی بریتی نیە لە توندیەتی. ڕێژەی جیڕی پەیوەندی بە پێکھاتەی ماددەوە ھەیە و بە دابەش بوونی ماددەکە بڕەکە بە نەگۆڕی دەمێنێتەوە. لەکاتێکدا کە توندیەتی پەیوەندی بە شێوە و پەیکەری ماددەکەوە ھەیە و گەر ماددەکە دووپارچە بکرێت بڕەکە گۆڕانکاری بەسەردادێت.

پەیوەندی نێوان ھەردوو ھێندە فیزیاییەکان لە ھاوکێشەی کورتکراوەتەوە:

k=EAL

لێرەدا:

  • E بریتییە لە ھاوکۆلکەی جیڕی (ھاوکۆلکەی یۆنگ)،
  • A بریتییە لە ڕوبەری پانەبڕگە،
  • L بریتییە لە درێژی نمونەکە.

بە ھەمان شێوە توندیەتی خولاو (کە ھێندێکی بێ یەکەیە) بە شێوەی خوارەوەیە:

k=GJL

لێرەدا:

  • G بریتییە لە ھاوکۆلکەی ڕەقیەتی (rigidity modulus)
  • J بریتییە لە نەگۆڕی خولاو (torsion constant)

بەکارھێنان

توندیەتی یەکێکە لە ھێندە ھەرە گرنگەکانی بواری ئەندازیاری کە پێویستە لەبەرچاو بگیرێت.

ھەروەھا لە بواری زیندەوەرزانی پێست دا بەکار دێت.

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان

داڕێژە:تووڵی دەروازە داڕێژە:پۆلی کۆمنز