دەیڤد ھیلبێرت
داڕێژە:Infobox scientist دەیڤد ھیلبێرت (داڕێژە:بە ئاڵمانی) لەدایکبووی ٢٣ کانوونی دووەم ١٨٦٢ لە کۆنیگسبێرگ، پرۆسی ڕۆژھەڵات، ماتماتیکزانی ئەڵمانی و یەکێک لە بەناوبانگترین ماتماتیکزانانی سەدەی نۆزدەھەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستەمە. ھیلبێرت کاریگەریی زۆری ھەبوو لە پەرەپێدان و داھێنانی مێکانیک کوانتۆمی و تەنانەت بیردۆزی ڕێژەیی و ھەروەھا بەردی بناغەی لقی شیکاریی فانکشنیی دانا و پەرەی پێدا.
ژیاننامە
دەیڤد ھیلبێرت لە ٢٣ کانوونی دووەمی ١٨٦٢ لە شاری کۆنیگسبێرگ، لەدایک بوو و لە ١٤ شوباتی ١٩٤٣ لە شاری گوتینگنی ئالمان کۆچی دوایی کرد. ساڵی ١٨٨٦ تا ١٨٩٥ مامۆستای ماتماتیک بوو لە زانکۆی کۆنیگسبێرگ و باقی ساڵەکانی ژیانی لە ١٨٩٥ تا ١٩٣٠ لە زانکۆی گوتینگن بەسەر برد.ھیلبێرت مناڵی یەکەم و تاقانە مناڵی ئۆتۆ و ماریا بوو.
لە ساڵی ١٨٩٩ کتێبی «ئەندازەی بنەڕەتی» بڵاو کردەوە، ئامانجی ھیلبێرت لە نووسینی ئەم کتێبە دروستکردنی پەیوەندی نێوان بەڵگەنەویستە ئەندازەییەکان و بەڵگەنەویستە ژمێرەییەکان بوو، لەم کتێبەدا، ئەنجامی توێژینەوەکانی شرۆڤە کردووە.
بەڵگەنەویستەکانی ھیلبێرت
بەڵگەنەویستەکانی ھیلبێرت چەند بەڵگەنەویستێکی گرینگن لە بواری ئەندازەی نائیقلیدسیدا کە بە ٦ گرووپ دابەش بوونە. بۆ نموونە بەڵگەنەویستی ھاوبەربوونی ھیلبێرت، بەڵگەنەویستێکە کە دەتوانرێت لەجیاتی بەڵگەنەویستی پێنجەمی ئیقلیدس بەکار بھێنرێت.
بەڵگەنەویستی ھاوبەربوونی ھیلبێرت: بۆ ھەر ھێڵێک وەکوو وە ھەر خاڵێک وەکوو کە ناکەویتە سەر ئەم ھێڵە، بەلایەنی زۆرەوە ھێڵێک وەکوو بوونی ھەیە بەشێوەیەک کە بە دا دەڕوات و لەگەڵ ھاوبەرە .[١] بە دستەواژەیەکی سادەتر:
پێناسەی (ھاوبەربوون): دوو ھێڵ ھاوبەر دەبن، ھەر کات کە یەکتر نەبڕن، واتە ھیچ خاڵێک نەدۆزرێتەوە کە لەسەر ھەردوو ھێڵەکە بێت.
بەڵگەنەویستی ھاوبەربوون: بۆ ھەر ھێڵێک و ھەر خاڵکێک کە لەسەر ئەم ھێڵە نییە، یەک و تەنیا یەک ھێڵ بوونی ھەیە کە ھاوبەرە لەگەڵ ھێڵی ئاماژەپێکراو و بە خاڵەکەدا دەڕوات.
٢٣ کێشە
داڕێژە:وتاری سەرەکی ساڵی ١٩٠٠ زایینی ھیلبێرت لە دووەمین کۆنگرەی نێونەتەوەیی ماتماتیکزاناندا لە پاریس، پێرستێک لە چەندین پرسیاریی ماتماتیکی خستەڕوو.
ئەمانەش ببینە
پەراوێزەکان
سەرچاوەکان
داڕێژە:ماتماتیکزان-کۆلکە داڕێژە:پۆلی کۆمنز
- ↑ گرینبرگ ۸۲