فرەگۆشەی قۆقز

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
وێنەی فرەگۆشەیەکی قۆقز: پێنجلای ڕێک

فرەگۆشەی قۆقز یان چەندلای قۆقز[١] (داڕێژە:بە ئینگلیزی) فرەگۆشەیەکی سادەیە کە ھەموو تیرەکانی لەناو فرەگۆشەکەدان، فرەگۆشەی ڕێک ھەمیشە قۆقزە.

تایبەتمەندییەکانی فرەگۆشەی قۆقز

  • پێوانەی ھەر ناوەگۆشەی فرەگۆشەیەکی قۆقز کەمترە لە ١٨٠ پلە.
  • ئەگەر درێژە بە یەکێک لە لاکانی فرەگۆشەی قۆقز بدەیت، فرەگۆشەکە نابڕیت.
  • ئەو ھێڵەی لە پێکگەیاندنی دوو خاڵی دڵخواز لەناو فرەگۆشەیەکی قۆقزدا دروست دەبێت، بەتەواوی دەکەویتە ناو فرەگۆشەکە یان دەکەویتە سەر لاکانی فرەگۆشەکە.
فرەگۆشەیەکی قوپاو.

کۆی پێوانەی گۆشەکانی ناوەوەی فرەگۆشە

پێوانەی هەر گۆشە و کۆی پێوانەی گۆشەکانی ناوەوە لە n-گۆشەیەکی ڕێکدا.

بۆ دۆزینەوەی کۆی پێوانەی گۆشەکانی ناوەوەی فرەگۆشەیەکی قۆقز، فرەگۆشەکە دابەش بکە بە ژمارەیەک سێگۆشە، بە کێشانەوەی ھەموو تیرەکانی سەرێک لە سەرەکانیەوە. ژمارەی ئەو سێگۆشانەی بەدەست دێت لە ١٨٠ بدە، بە دەستەواژەیەکی تر (n2)×180.

بۆ دۆزینەوەی پێوانەی ھەر ناوەگۆشەی فرەگۆشەیەکی ڕێک، ئەو ئەنجامە دابەش بکە بەسەر ژمارەی لاکانی ، واتە ː(n2)×180n داڕێژە:Ltr

کۆی پێوانەی گۆشەکانی ناوەوە ژمارەی لایەکان
١٨٠ ٣
2×180 ٤
3×180 ٥
4×180 ٦
5×180 ٧
...
(n2))×180 n

داڕێژە:Ltr/end

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان

داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە

بەستەرە دەرەکییەکان

داڕێژە:پۆلی کۆمنز

داڕێژە:تووڵی دەروازە

  1. بیرکاری زانستی پۆلی ١١