لوولەک

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
لوولەکی وەستاو بە نیوەتیرەی r و بەرزی h

لوولەک (داڕێژە:بە ئینگلیزی) کۆمەڵە خاڵێکە لە بۆشاییی سێ ڕەھەندیدا لەسەر ڕووەچەماوەیەک کە دوورییەکەیان لە ھێڵێکی دیاریکراو کە تەوەرەکەیتی یەکسانە.

تایبەتمەندییەکانی لوولەکی وەستاو

  1. دوو بنکەکەی لوولەک جووتبوو و بە یەکتر ھاوبەرن.
  2. تیرەی لوولەک بریتییە لە تیرەی بنکەکەی.
  3. تەوەر چەقی ھەر دوو بنکەکە بەیەکتر دەگەینێت.
  4. تەوەر ئەستوونە لەگەڵ ھەر دوو بنکەکە.
  5. بەرزی بریتییە لە درێژی تەوەرەکە.
  6. تەنیشتەڕووبەر بریتییە لە ڕووبەری ڕووەچەماوەییەکەی نێوان ھەر دوو بنکەکە.

ڕووبەر و قەبارەی لوولەک

ڕووە ڕووبەری لوولەک یەکسانە بە چێوەی بنکە لێکدراوە لە بەرزییەکەی و ڕووبەری گشتی لوولەک یەکسانە بە تەنیشتەڕووبەر کۆی ڕووبەری ھەر دوو بنکەکەی. یاسای قەبارەی لوولەک یەکسانە بە ڕووبەری بنکە لێکدراوە لە بەرزییەکەی واتە: داڕێژە:Ltr

V=πr2h

داڕێژە:Ltr/end

سەرچاوەکان

  • بیرکاری بۆ ھەمووان، کتێبی قوتابی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی- چاپی حەوتەم

داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە

بەستەرە دەرەکییەکان

داڕێژە:پۆلی کۆمنز

داڕێژە:تووڵی دەروازە