نەگۆڕی ڕاکێشان

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
پەڕگە:NewtonsLawOfUniversalGravitation.svg
یاسای ڕاکێشانی گەردوونی نیوتن

نەگۆڕی ڕاکێشان داڕێژە:بە ئینگلیزی، کە بە G نیشاندەدرێت[١]، نەگۆڕێکی فیزیکی ئەزموونییە کە لە ھەژمارکردنی ڕاکێشانی نێوان دوو شتی خاوەن بارستدا کەڵکی ھەیە. ئەم نەگۆڕە لە یاسای ڕاکێشانی گەردوونی ئیساک نیوتن و ھەروەھا لە بیرۆکەی رێژەیی ئاینشتایندا دەردەکەوێت.

ھەروەھا بە ناوی نەگۆڕی ڕاکێشانی گەردوونی و نەگۆڕی نیوتنیشەوە دەناسرێت. ھەندێجارێش پێی دەوترێت Gی گەورە.[٢] نابێت بە ھەڵە وەربگیردرێت لە جیاتی "gی بچووک" کە نیشاندەری ڕاکێشی ستاندارد و ڕاکێشی زەوییە.

بە پێی یاسای ڕاکێشانی گەردوونی، ھێزی ڕاکێشەری نێوان دوو تەن (F) ھاوڕێژەیە لەگەڵ لێکدانی بارستکانیان (m١ وm٢) و بە شێوەی پێچەوانەوە ھاوڕێژەیە لەگەڵ دووجای مەودای نێوانیاندا: داڕێژە:Ltr

F=Gm1m2r2،

داڕێژە:Ltr/end لەو فورمووڵەی سەرەوەدا، G نەگۆڕی ڕاکێشانە.

لە نێوان نەگۆڕە فیزیکییەکاندا ڕەنگە ئەندازە گرتنی نەگۆڕی ڕاکێشان دژوارترین بێت. لە یەکەکانی SIدا، نرخی ئەوەندەیە:[٣]

G=(6.67428±0.00067)×1011 m3 kg1 s2

پەراوێز

داڕێژە:Reflist

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:فیزیک-کۆلکە داڕێژە:پۆلی کۆمنز

  1. G پیتی دەستپێکی وشەی ئینگلیزی Gravitation ە کە واتە ڕاکێشان.
  2. Big G
  3. داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب