وزەی ڕەھای گیبس

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

وزەی ڕەھای گیبس (داڕێژە:بە ئینگلیزی) ھێندێکی داینامیکە گەرمیە کە بریتیە لەو ئیشەی کە سیستەمێک لە پڕۆسەیەک دا ئەنجامی دەدات، کاتێک پەستان و پلەی گەرمی جێگیر بن. لەبەر ئەوی ئەم ھێندە وزەیە، کەواتە یەکەکەشی یەکسانە بە جوڵ (J). ئەم ھێندە بە (ΔGΔG) ھێما دەکرێ و یەکسانیشە بە:

ΔG=ΔHTΔSΔG=ΔHTΔS

لێرەدا (ΔHΔH) بریتیە لە ئێنتالپی،TT Tبریتیە لە پلەی گەرمی، و ΔSΔSبریتیە لە ئینتڕۆپی سیستەمەکە.

ΔGΔGبریتیە لە بەرزتری بڕی وزە کە لە سیستەمێکی داخراوی داینامیکە گەرمی دا بەدەست دێت بە جێگیر بوونی قەبارە. کاتێک سیستەمێک لە دۆخی یەکەمەوە دەچێ بۆ دۆخی دووەم، ΔGیەکسان دەبێ بەو ئیشەی لە لایەن سیستەمەوە ئەنجام دەدرێ لەسەر دەوروبەر.

ΔGلە سەرەتادا پێی وتراوە وزەی بەنرخ، کە لە ساڵانی ١٨٧٠یەکان لایەن زانای ئەمریکی جۆزێف ویلارد گیبس پەرەی پێدراوە. وەسفی گیبس بۆ ئەم ھێندە بەم شێوەیە بوو:

بەرزترین بڕی وزەی میکانیکی کە دەکرێ لە سیستەمێک بەدەست بێت بە جێگیر بوونی قەبارە و پلەی گەرمی لە سیستەمێکی داخراو لە دۆخی سەرەتاییدا.[١]

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان داڕێژە:تووڵی دەروازە