کێلڤن

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

داڕێژە:Infobox Unit کێلڤن (داڕێژە:بە ئینگلیزی) بریتییە لە یەکەی پێوانەی گەرمی کە لە لایەن لۆرد کێلڤنەوە پێشنیار کراوە (١٨٢٤–١٩٠٧).

پەڕگە:CelsiusKelvinThermometer.jpg
گەرمیپێوێکداڕێژە:بەستەری مردوو کە بە ھەردوو پلەی گەرمی سەدی و کێلڤن پلە کراوە

پێوەری کێلڤن بە پێوەرێکی ڕەھای پلەی گەرمی داندراوە کە لە سفرەوە دەست پێدەکات و ژمارەی ژێر سفر نیە.[١] ئەم پلەی گەرمیە بە گشتی لەلایەن فیزیاناسان و کیمیاناسانەوە بەکار دێت، بە پێچەوانەی پلەی سەدی کە زانایانی بایۆلۆژی بەکاری دێنن. جیاوازی نێوان پلەی سادی و کێلڤن لە ڕێی ھاوکێشەی خوارەوە دەبینرێتەوە:

TK=TC+273.15

لێرەدا:

  • TK بریتییە لە پلەی کێلڤن
  • TC بریتییە لە پلەیس سیلیزی

ھەروەک لە ھاوکێشەی سەرەوە دیارە جیاوازی پلەی گەرمی کێلڤن و سیلیزی یەکسانە، واتا:

ΔTK=ΔTC

مێژوو

پەڕگە:Baron Kelvin 1906.jpg
داڕێژە:بەستەری مردوولۆرد کێلڤن

لە ساڵی ١٨٤٨ ز، ویلیام تۆمسۆن (کە دواتر ناوبانگی بە لۆرد کێلڤن دەرکرد) لە توێژینەوەکەی کە بە ناونیشانی (On an Absolute Thermometric Scale)[٢] بڵاوی کردەوە پێشنیاری پێوەرێکی پلەی گەرمی کرد کە لە سفری ڕەھاوە دەست پێبکات. کێلڤن پلەی گەرمی (-٢٧٣) پلەی سەدی دانا بە سفری کێلڤن.[٣]

لە ساڵی ١٩٥٤ کۆنگرەی گشتی لەسەر کێش و پێوانەکان بڕیاری دا بە پێناسە کردنەوەی پلەی کێلڤن لە سەر بنچینەی خاڵی سیانی ئاو (triple point of water). لەم پلەی گەرمیە تایبەتیەدا، ئاو لە ھەر سێ دۆخی ڕەقی، شلی، و گازی دایە. ئەم پلە گەرمیە یەکسانە بە ٢٧٣٫١٦ کێلڤن.[٤]

گۆڕینی بۆ سەر یەکەکانی تری پلەی گەرمی

گۆڕین لە کێلڤن گۆڕین لە پلەی سەدی
سیلیزی [C]=[K]273.15 [K]=[C]+273.15
فەڕەنھایت [F]=[K]×(95)459.76 [K]=[F]+459.76
ڕەنکین [R]=[K]×(95) [K]=[R]×(59)

ڕەنگەکان لەسەر بنچینەی پلەی گەرمی

ڕەنگەکان لە سەر بنچینەی پلەی گەرمی کێلڤن پۆلێن دەکرێن. بۆ نمونە لە خوارەوەی (4000K) بە سوور دەردەکەوێ و لەسەرەوەی (7500K) لە شین دەچێت. ئەمە بۆ ھەندێ بواری وەک وێنەگرتن گرنگە.

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

داڕێژە:پۆلی کۆمنز

داڕێژە:یەکەکانی ئێس ئای داڕێژە:تووڵی دەروازە

  1. https://en.wikipedia.org/wiki/Kelvin
  2. Joule, J. P. , & Thomson, W. (1854). XV. On the thermal effects of fluids in motion-Part II. Philosophical Transactions of the Royal Society of London, (144), 321-364.
  3. داڕێژە:بیرخستنەوەی ژوورناڵ
  4. داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب