ھێلکاری پەستان-قەبارە

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

هێلکاری پەستان - قەبارە P/v Diagram بریتیە لە هێلکاری گۆڕان لە پەستان و لە قەبارەی سیستەمێکی گازی لەسەر روتەختی پۆوتان ، کە تەوەرەی Y بریتیە لە گۆڕان لە پەستان وە تەوەرەی x بریتیە لە گۆران لە قەبارە.ئەم هێکاریە سوودی هەیە بۆ دۆزینەوەی ئەو ئیشەی کە سیستەمەکە ئەنجامی ئەدات..

پەیوەندی نێوان پەستان و قەبارە

ئەگەر سیستەمەکە گازی بێت ئەوا ، دەتوانین یاسای گازی نموونەیی لەسەر ئەنجام بدەین ، کە گۆراوەکانی بریتین لە هەر یەکە لە پەستان و قەبارەو ژمارەی مۆڵی گازەکەو پلەی گەرمیەکەی و کە بە نەگۆری گازەکان بە یەکەوە بەستراون بۆ زانیاری زیاتر سەیی یاسای گشتی گازەکان بکە.. یاساکە بە کورتی بەم شێوەیەیە (قەبارە X پەستان = نەگۆری گازەکان X ژمارەی مۆڵ X پلەی گەرمی) (pv=nrt) لەم یاسایە دەتوانین تێبینی ئەوە بکەین کە پەیوەندی نێوان قەبارەو پەستان پەیوەندیەکی پێچەوانەیە واتا گەر یەکێکیان زیاد بکات ئەو تریان لە بەرانبەر کەم دەکات ، گەر سیستەمێک قەبارەو پەستانی گۆرا ، بۆ نموونە پیستۆنی سەیارە لە بزوێنەری سووتانی ناوەکی دا ئەوا دەتوانین هێلکاریەکمان بەدەست بکەوێت ، وە ئەگەر بێت و رووبەری داخراو بەم هێلکاریە بدۆزینەوە ، ئەوا دەتوانین ئیشی ئەنجامدراو لەلایەن ئەم سیستەمە بدۆزینەوە.

ئیش لە ثێرمۆداینامیک دا

سەیری ئیش بکە.

لە زانستی فیزیادا ئیش دەکاتە

work=𝐅𝐝𝐬

گەر بێت و ئێمە لولەکێکمان هەبێت کە لاناویدا پیستۆنێک هاتوو چون بکات وەکو ئەوەی لە وێنەکەدا دیارە ، ئەوا دەتوانین ds بە گۆران لە تەوەرەی y حساب بکەین ، وە هەمووشمان یاسای پەستان ئەزانین کە دەڵێ

force=𝐩𝐫𝐞𝐬𝐬𝐮𝐫𝐞𝐚𝐫𝐞𝐚

لێرەدا رووبەر بریتیە لە رووبەی رووی پیستۆنەکە ، گەر ئەم یاسایە لە f ی یاسای ئیش دابنێینەوە ئەوا ،

work=𝐏𝐚δy

لەمەوە ئەتوانین تێبینی ئەوە بکەین کە

𝐚δy=δvolume

کەواتا یاسای ئیش لە ثێرمۆداینامیک دەکاتە:-

work=𝐏δv

work=𝐩𝐞𝐱(𝐯𝟐𝐯𝟏)

یان بە سوود وەرگرتن لە یاسای گازی نموونەیی

𝐏𝐯=𝐧𝐑𝐓

𝐏=𝐧𝐑𝐓𝐕

بە دانانەوە لە هاوکێشەی سەرەوە:-

work=𝐧𝐑𝐓𝐕δv

ئەگەر بێت و کردارەکەمان ئایزۆسێرمەڵ بێت ئەوا هەریەکە 𝐧𝐑𝐓 ناگۆرێن

کەواتا دەمێنێتەوە

work=𝐧.𝐑.𝐓v1v2δvv

کە ئەمی دواییشیان دەکاتە:- work=𝐧.𝐑.𝐓lnv2v1

سووری بازنەیی

سوری بازنەیی ئەو سورانەن لە زانستی کیمیای گەرمی دا کە سیستەمەکە لە چ خاڵێک دەت پێدەکات دوای جەند کردارێکی فیزیایی دەگەرێتەوە هەمان دۆخ و باەی جارانی ، بۆ نموونە لە بزوێنەری سەیارەدا ، ئەم بزوێنەرانە بە سوور کار دەکەن ، بۆ نموونە یەک سوور ئەوەیە کە پستۆنەکە تێکەلەکەی دێتە ناوەوەو دەسوتێت و تا دەچیت دەرەوە ئەمەیان یەک سوورە ، ئەم سوورانە لەسەر هێلکاری پەستان قەبارە رووبەرێکی داخراو دروست دەکەن.

هێلکاریەکە

گەر بێت و پەستان و قەبارەی سیستەمێکمان چاودێری کردوو زانیاریەکانمان لەلای خۆمان تۆمار کردوو دواتر لە رووتەختێک هێلکاریمان بۆ کرد ئەوا هێلکاری پەستان قەبارەمان دەست دەکەوێت ئەگەر بیت و رووبەری ئەم نەخشەیەی کە دەستمان کەوتووە بدۆزینەوە ئەوا ئەو رووبەرە بریتیە لەو ئیشەی کە ئەم سیستەمە ئەنجامی داوەو بە جووڵ دەپێورێت. بۆ نموونە سەیری ئەم وێنەیە بکەن ، وای دابنێن ئەمە هێلکاری سسورێکی بازنەییە کە باسمان کرد ئەوا هێلکاریەکەی وەکوو روبەرێکی داخراو بەدەر دەکەوێت ، گەر رووبەرە داخراوەکە بدۆزینەوە ئەوا ئیشی یەک سوورمان دەست کەوتووە.ئەم وێنەیە تەنیا بۆ روون کردنەوەیە ، لە راستیدا زۆر لەمە ئاڵۆز ترن

ئەم وتارانەش ببینە

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:پۆلی کۆمنز