ناوەندی ھارمۆنیک

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

ناوەندی ھارمۆنیک (داڕێژە:بە ئینگلیزی) پێوەرێکە لە پێوەرەکانی ڕووکردنە چەق، و بریتییە لە ژمارەی پێدراوەکان، دابەش کرابێت بەسەر سەرجەمی پێچەوانەی پێدراوە جیاوازەکان، بە زمانی بیرکاری بۆ کۆمەڵە پێدراوی x1,x2,,xn، ناوەندی ھارمونیک بەم شێوە پێناسە دەکرێت: داڕێژە:Ltr

H=n1x1+1x2++1xn=ni=1n1xi=(i=1nxi1n)1.

داڕێژە:Ltr/end

ناوەندی ھارمۆنیکی دوو بەھا

ناوەندی ھارمۆنیکی دوو ژمارە بەم شێوە دەدۆزرێتەوە: داڕێژە:Ltr

H=2x1x2x1+x2.

داڕێژە:Ltr/end لەم نموونەدا، پەیوەندی نێوان ناوەندی ژمێرەیی داڕێژە:Ltr A=x1+x22 داڕێژە:Ltr/end ناوەندی ئەندازەیی داڕێژە:Ltr G=x1x2, داڕێژە:Ltr/end و ناوەندی ھارمۆنیک بەم شێوەیە: داڕێژە:Ltr

H=G2A=G(GA).

داڕێژە:Ltr/end

پەیوەندیی نێوان ناوەند و پاشیەکی

چەمکی ناوەند پەیوەندییەکی نزیکی ھەیە لەگەڵ چەمکی پاشیەکی. لە پاشیەکی ژمارەییدا، ھەر تێرمێک (بێجگە لە تێرمی یەکەم و تێرمی کۆتایی) دەکاتە ناوەندی ژمێرەیی دوو تێرمەکەی تەنیشتی خۆی. ھەروەھا، لە پاشیەکیی ئەندازەییدا، ھەر تێرمێک (بێجگە لە تێرمی یەکەم و تێرمی کۆتایی) ناوەندی ئەندازەیی دوو تێرمەکەی تەنیشتی خۆیەتی. بە ھەمان شێوە ئەمە دەتوانرێت لە پاشیەکیی ھارمۆنیکدا پێناسە بکرێت. ھەر تێرمێکی پاشیەکیی ھارمۆنیک (بێجگە لە تێرمی یەکەم و تێرمی کۆتایی)، دەکاتە ناوەندی ھارمۆنیکی دوو تێرمەکەی تەنیشتی خۆی.[١]

ئەمانەش ببینە

پەراوێزەکان

داڕێژە:پەراوێز

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە