پاشیەکیی ژمارەیی

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

لە بیرکاریدا پاشیەکیی ژمارەیی یان یەکبەدوای یەکی ژمارەیی [١] (داڕێژە:بە ئینگلیزی) بە پاشیەکییەک دەوترێت کە جیاوازیی d نێوان ھەر تێرمەک و تێرمەکەی دوای خۆی بەھایەکی نەگۆڕە. بەو ژمارە نەگۆڕە d دەوترێت بنچینە.[١] بۆ نموونە بنچینەی پاشیەکیی ٣، ٥، ٧، ٩، ١١، ١٣، … دەکاتە ٢. ئەگەر تێرمی یەکەمی پاشیەکییەکی ژمارەیی a1 و بنچینەکەی d بێت ئەوا تێرمی i یەم یەکسانە بە:

ai=a1+(i1)d.

یاسای تێرمی گشتی پاشیەکیی ژمارەیی بۆ تێرمی n ئەم و m ئەم، بەم شێوە دەدۆزرێتەوە:

an=am+(nm)d

بەھای d دەتوانرێت ئەرێنی یان نەرێنی بێت.

سەرجەم

سەرجەمی بەھای پاشیەکیی ژمارەیی ھەتا تێرمێکی دیاریکراو بەم شێوە دەدۆزرێتەوە:

Sn=a1+(a1+d)+(a1+2d)++(a1+(n2)d)+(a1+(n1)d)
Sn=(an(n1)d)+(an(n2)d)++(an2d)+(and)+an.

ئەگەر دوو لای ئەم بڕانەی سەرەوە کۆ بکەیتەوە ئەوا:

 2Sn=n(a1+an).

کەوایە:

Sn=n(a1+an)2=n[2a1+(n1)d]2.

بۆ نموونە ئەگەر تێرمی یەکەمی پاشیەکییەکی ژمارەیی ٣ و بنچینەکەی بکاتە ٥، ئەوا سەرجەمی ٥٠ تێرمی یەکەم یەکسانە بە ٦٢٧٥:

S50=502[2(3)+(49)(5)]=6,275.

لێکدان

ئەنجامی لێکدانی تێرمەکانی پاشیەکییەکی ژمارەیی کاتێک a1 تێرمی یەکەم و d بنچینە بێت، بەم شێوە دەدۆزرێتەوە: داڕێژە:Ltr

a1a2an=dn(a1d)n=dnΓ(a1/d+n)Γ(a1/d),

داڕێژە:Ltr/end لێرەدا Γ بریتییە لە ھێمای فانکشنی گاما.

ئەمانەش ببینە

پەراوێزەکان

داڕێژە:پەراوێز

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە داڕێژە:پۆلی کۆمنز

  1. ١٫٠ ١٫١ بیرکاری بۆ ھەمووان کتێبی قوتابی پۆلی یازدەھەمی زانستی