تەواوکاری بە بەشکردن

لە testwiki
پێداچوونەوی ٠٢:١١، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە لایەن imported>AramBot (بۆت: زیادکردنی دەروازەی شیکاریی ماتماتیکی)
(جیاوازی) → پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

دۆزینەوەی فانکشنی بنەڕەت بۆ فانکشنێکی دیاریکراو کارێکی ئاسان نییە. لە زانستی بیرکاریدا بەتایبەت بۆ ھەژمارکردنی تەواوکاری تەواوکاری بە بەشکردن (داڕێژە:بە ئینگلیزی) یەکێکە لە ڕێگاکانی ساناکردنەوەی ئەو چەشنە تەواوکارییانەی لێکدانەوەی ئەنجامەکەیان ئەستەمە.[١] بەو شێوەیە کە تەواوکارییەک کە شیکارییەکەی لامان گرانە بە گۆڕینی گۆڕەک بە تەواوکارێکی ھاوبا لەگەڵ ھەمان تەواوکاری بەڵام سادەتر دەگۆڕین.

شرۆڤە

زانای ماتماتیک لایبنیتس، ئەم ڕێگایەی بەکارھێنا. وا دابنێ u(x)=u فانکشنێک بێت بەپێی x و داڕێژە:Math = داڕێژە:Math، لایبنیز duی بە جیاکاری u و dxی بە جیاکاری x ناونا و ھەروەھا v(x)=v و داڕێژە:Math = داڕێژە:Math ڕێگای تەواوکاری بە بەشکردن لە ڕێسای گرتەی ئەنجامی لێکدانی دوو فانکشن دەردەچێت واتە داڕێژە:Ltr

ddx(u(x)v(x))=v(x)ddx(u(x))+u(x)ddx(v(x)).

داڕێژە:Ltr/end لەمەوە دەردەچێت داڕێژە:Ltr

ddx(u(x)v(x))dx=u(x)v(x)dx+u(x)v(x)dx

داڕێژە:Ltr/end کەواتە بەپێی پێناسەی تەواوکاری بێسنوور داڕێژە:Ltr

u(x)v(x)=u(x)v(x)dx+u(x)v(x)dx
u(x)v(x)dx=u(x)v(x)u(x)v(x)dx

داڕێژە:Ltr/end ئەمەی پێشوو بەو شێوەیە دەنووسرێت داڕێژە:Ltr

du=u(x)dxdv=v(x)dx
u(x)dv=u(x)v(x)v(x)du

داڕێژە:Ltr/end یان داڕێژە:Ltr

udv=uvvdu.

داڕێژە:Ltr/end سەرکەوتنی بەکار ھێنانی ئەم ڕێگایە دەکەوێتە سەر باش دیاریکردنی u و dv دەبی u وا ھەڵبژێرین کە گرتەکەی لە خۆی ئاسانتر بێت.

نموونە

داڕێژە:Ltr

xcos(x)dx

داڕێژە:Ltr/end وەک دیارە گرتەی f(x)=x ئاسانترە لە فانکشنەکە خۆی کەواتە u=x و dv=cos(x)dx ھەڵدەبژێرین، du=dx و v=sin(x) ئینجا ڕێسای تەواوکاری بە بەشکردن بەکار دێنین داڕێژە:Ltr

xcos(x)dx=xsin(x)sin(x)dx=xsin(x)(cos(x))=xsin(x)+cos(x)

داڕێژە:Ltr/end

پەراوێزەکان

داڕێژە:پەراوێزەکان

سەرچاوەکان

داڕێژە:تووڵی دەروازە داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە

  1. بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس