دەروازە:ماتماتیک/ئەندازە/٧

لە testwiki
پێداچوونەوی ٢٠:١٩، ١٣ی شوباتی ٢٠١٩ لە لایەن imported>Amine yousefi
(جیاوازی) → پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

ڕووتەخت ڕوویەکی ٢-ڕەھەندی و تەختە کە بێبڕانەوە گەورەیە و ئەستووریی سیفرە. ڕووتەختەکان خاوەنی دوو ڕەھەندن: درێژایی و پانایی، بەڵام لەبەر ئەوەی کە بێبڕانەوە گەورە و بڵاون، درێژی و پانییان شایەنی پێواندن نییە. کاتێک بمانەوێ وێنەی ڕووتەختەکان لەسەر کاغەز بکێشین ناچار دەبین لێوارەیان بۆ دابنێین؛ دەبێ ئەوەمان لەبیر بێ کە لە ڕاستەقینەدا لێوارەیان نییە. شێوەی گشتی ھاوکێشەی ڕووتەخت بریتییە لە:

Ax+By+Cz+D=0