ھاوکێشە

ھاوکێشە لە بیرکاریدا، وتنی ھاوکێشی دوو شتە بە زمانی ھێماکان. لە تەواوی ھاوکێشەکان ھێمای داڕێژە:Char ھەیە و دوو بەری ئەم ھێمایە بە یەکەوە بەرابەرن. لە ھەر لایەک یان لە ھەر دوو لاکاندا گۆڕەک (Variable) ھەیە. بەو ھاوکێشەیەی کە ھەر چەندە گۆڕانکاری لە بەھایەکانی گۆڕەکەکانیدا بکرێت، بە ڕاستی بمێنیتەوە دەوترێت ھاوئەنجام.
ھاوکێشەکان بەپێی شیکارکردنیان بریتین لە
- ئەو ھاوکێشانەی یەک شیکاریان ھەیە.
- ئەو ھاوکێشانەی شیکاریان نییە.
- ئەو ھاوکێشانەی بێسنوور شیکاریان ھەیە.
نموونە
ھەر ڕستەیەکی بیرکاری یەکسانەی تێدا بوو، پێی دەوترێت ھاوکێشە. بە دۆزینەوەی نرخی گۆڕەک دەوترێت شیکاری ھاوکێشە، و بە دانانی نرخی گۆڕەک لە ھاوکێشەکە دەوترێت پاسادانی ھاوکێشە.
ئەو ھاوکێشانەی یەک شیکاریان ھەیە
ھاوکێشەکە یەک شیکاری ھەیە.
ئەو ھاوکێشانەی بێسنوور شیکاریان ھەیە
لەبەر ئەوەی ٠=٠، کەواتە ھاوکێشەکە بێسنوور شیکاری ھەیە. بە واتایەکی تر، ھەر بەھایەک لە بەھاکان پاسادانی ھاوکێشەکە دەکات.
ئەو ھاوکێشانەی شیکاریان نییە
داڕێژە:Ltr/end لەبەر ئەوەی ٢-≠٠ و لە ھاوکێشەکە ٢-=٠ دەرچووە، کەواتە ھاوکێشەکە شیکاری نییە. بەواتایەکی تر، ھیچ بەھایەک پاسادانی ھاوکێشەکە ناکات.
شیکاری ھاوکێشە
شیکاری ھاوکێشەی پلەیەکی یەک جۆر گۆڕاو لە ڕێگای جیاکردنەوەی نەزانراوەکان
بۆ شیکاریکردنی ھاوکێشە یاسایەکی گشتی ھەیە:
- گۆڕاوەکان لە لایەک و نەگۆڕەکان لە لاکەی تری ھاوکێشەکە.
- ئەگەر ژمارەیەک یان گۆڕاوێک لە لایەکی ھاوکێشە بگوازینەوە بۆ لایەکی تر، ئەوا نیشانەکەی دەگۆڕێت. واتە، ئەگەر ژمارەکە یان گۆڕاوەکە ئەرێنی بێت نیشانەی نەرێنی وەردەگرێت و بە پێچەوانەشەوە.
- لە کۆتاییدا، ھەردوو لای ھاوکێشەکە دابەشی ھاوکۆڵکەی نەزانراوەکە دەکەین.
ھاوکێشە ڕادەدارەکان

ھاوکێشە ڕادەدارەکان یان ھاوکێشە جەبرییەکان بەو ھاوکێشانە دەوترێت کە ڕێساکەیان بەم شێوەیە:
یان
لێرەدا P و Q دوو ڕادەدارن.
سیستمی ھاوکێشەی ھێڵی

بە کۆمەڵێک کە لە زیاتر لە یەک ھاوکێشەی ھێڵی پێک ھاتبێت سیستمی ھاوکێشەی ھێڵی دەوترێت. بۆ نموونە،
سیستمێکی ھاوکێشەی ھێڵییە کە لە سێ ھاوکێشە و سێ گۆڕەکی داڕێژە:Math پێک ھاتووە.
ئەمانەش ببینە
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
داڕێژە:پۆلی کۆمنز داڕێژە:زانیارییە کتێبخانەیییەکان داڕێژە:تووڵی دەروازە