ڕووتەخت

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
دوو ڕووتەختی یەکتربڕ لە واڵاییی ٣-ڕەھەندیدا

لە بیرکاریدا ڕووتەخت یان ڕاستەڕوو ڕوویەکی ٢-ڕەھەندی و تەختە کە بێبڕانەوە گەورەیە و ئەستووریی سیفرە. مەبەست لەوەی کە دەوترێ «بێبڕانەوە گەورەیە» ئەوەیە کە لەسەر یەک دانە ڕووتەخت ھەرچی بچیتە پێشەوە ھەرگیز ناگەی بە لێوارەکانی.

کاتێک بمانەوێ وێنەی ڕووتەختەکان لەسەر کاغەز بکێشین ناچار دەبین لێوارەیان بۆ دابنێین؛ دەبێ ئەوەمان لە بیر بێ کە لە ڕاستەقینەدا لێوارەیان نییە.

ڕووتەختەکان خاوەنی دوو ڕەھەندن: درێژایی و پانایی. بەڵام لەبەر ئەوەی کە بێبڕانەوە گەورە و بڵاون، درێژی و پانییان شایەنی پێواندن نییە.

ھاوکێشەی ڕووتەخت

شێوەی گشتی ھاوکێشەی ڕووتەخت بریتییە لە: داڕێژە:Ltr

Ax+By+Cz+D=0,

داڕێژە:Ltr/end لێرەدا (x,y,z) خاڵێکی دڵخواز لە ڕووتەختەکە و ھاوکۆلکەکانی C، B، A، D (پاڕامێترەکانی ڕووتەخت) ھەندێک نەگۆڕن بۆ پێناسە و دیاریکردنی تایبەتمەندییەکانی ڕووتەخت.

دووری نێوان خاڵ و ڕووتەخت

دووریی نێوان خاڵی P=(x0,y0,z0) و ڕووتەختی π لە ڕێگەی ئەم ھاوکێشە دەدۆزرێتەوە: داڕێژە:Ltr

d(π,P)=|ax0+by0+cz0+d|a2+b2+c2

داڕێژە:Ltr/end

سەرچاوەکان

داڕێژە:پۆلی کۆمنز

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە