ئانێتی

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

لە لۆژیک و ماتماتیک و زانستی کۆمپیوتەردا، ئانیەتی یان ئانێتی بە ژمارەی بایەخھەڵگرەکان یا ژمێرەپێکراوەکان دەڵێن کە فۆنکسیۆنێک یان ژمێرەکارییەک یان پەیوەندییەک وەریان دەگرێ و کاریان لەسەر دەکا. ھەندێ جار «پلە»شی پێ دەوترێ، بەڵام، ئەم وشەیە دەتوانێ خاوەنی ماناگەلی تریش بێ لە ماتماتیکدا.[١][٢]

نموونەکان

  • فۆنکسیۆنی ھیچانی ھیچ بایەخھەڵگرێ وەرناگرێ.
    • نموونە: f()=2
  • فۆنکسیۆنی یەکانی یەک بایەخھەڵگر وەردەگرێ.
    • نموونە: f(x)=2x
  • فۆنکسیۆنی دوانی دوو بایەخھەڵگر وەردەگرێ.
    • نموونە: f(x,y)=2xy
  • فۆنکسیۆنی سیانی سێ بایەخھەڵگر وەردەگرێ.
    • نموونە: f(x,y,z)=2xyz
  • فۆنکسیۆنی n-انی n بایەخھەڵگر وەردەگرێ.
    • نموونە: f(x1,x2,,xn)=2i=1nxi

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان