ماتماتیک

ماتماتیک (لە وشەی یۆنانیی μάθημα، 'زانین، خوێندن، فێربوون') یان بیرکاری پێکدێت لە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکانی وەک چەندێتی (تیۆریی ژمارە)،[١] پێکهاتە (جەبر)،[٢] بۆشایی (ئەندازە)،[١] و جیاکاری و تەواوکاری (شیکاری).[٣][٤][٥] ھیچ پێناسەیەکی قبووڵکراوی گشتی نییە.[٦][٧]
بیرکاران بەردەوام بۆ نەخشگەلی بنەڕەتی دەگەڕێن، گومانە تازەکان دەکەن بە ڕێسا، و بە ھەڵھێنجان لە پێناسەکان و بەڵگەنەویستەکان بە چەشنی گونجاو ھەڵبژێردراو بناغەی ڕاستی دادەنێن.
لەسەر ئەوەی کە ئاخۆ شتانی بیرکارانە (وەکوو ژمارەکان یان خاڵەکان) سروشتین و خۆڕسکانە بوونیان ھەیە یان مرۆڤ خولقاندوونی ھێشتا باس و گفتوگۆ دەکرێت. بیرکار «بێنجەمین پێرس» ئەوھا بیرکاری دەناسێنێت: «ئەو زانستەی کە دەرەنجامە پێویستەکانمان بۆ گەڵاڵە دەکات». لە لایەکی ترەوە، ئەلبێرت ئەینشتاین، دەڵێت: «تا ئەو شوێنەی کە یاساکانی بیرکاری ئاماژە بە ڕاستەقینە دەدەن، بێگومان نین؛ و تا ئەو شوێنەی کە بێگومانن، ئاماژە بە ڕاستەقینە نادەن».
بە کەڵک وەرگرتن لە دەرھەستکاری و بە بەکارھێنانی ئاوەز، زانستی بیرکاری ھەرڕۆژ لە گەشە و پەرەسەندندایە. بوارەکانی ژماردن، پێوان، توێژینەوەی ژێرجڵەوانەی شێوە ئەندازەیییەکان، و جووڵەی شتە فیزیکییەکان ھەرڕۆژ بەربڵاوتر و بەرینتر دەبن.
بوارەکانی ماتماتیک
چەندێتی
لێکۆڵینەوەی چەندێتییەکان بە ژمارەکانەوە دەست پێدەکات:
بۆشایی
لێکۆڵینەوی فەزا بە ئەندازەوە دەست پێدەکات:
گۆڕان
| ئاڕاستەکراوەکان | جیاکاری و تەواوکاریی ئاڕاستەکراو | ھاوکێشە جیاکارییەکان | سیستەمی دینامیکال | بیردۆزی شێواوی |