ئۆگوستین-لوی کۆشی
داڕێژە:Infobox scientist ئۆگوستین-لوی کۆشی (داڕێژە:بە فەڕەنسی) (لەدایکبوون ٢١ ئابی ١٧٨٩-کۆچی دوایی ٢٣ ئایاری ١٨٥٧) ماتماتیکزان، فیزیکزان و ئەندازیاریی فەڕانسەوی و یەکێک لە کەسانێک بوو کە بەردی بناغەی شیکاریی ماتماتیکی دانا و لە زۆرێک لە لقەکانی ماتماتیکدا پێشەنگ بوو، و لە یەکەم کەسانێک بوو بەشێوەیەکی یاسایی تیۆرمە ماتماتیکییەکانی جیاکاری و تەواوکاری سەلماند.[١] کۆشی، کاریگەرییەکی زۆری ھەبوو لەسەر ھاودەمەکانی، ھانس فرێدێنتال سەبارەت بە کۆشی دەڵێت: «چەمک و تیۆرمە ماتماتیکییەکان زۆرتر لە ھەر ماتماتکیزانێکی تر بەناوی کۆشییەوە ناونراون» [٢]
ھەندێک لەو چەمکانەی لە ماتماتیکدا بە ناوی کۆشییەوە ناسراون بریتین لە، تاقیکردنەوەی لێکنزیکبوویی کۆشی، دێتێرمینانتی کۆشی، ھاوکێشەی کۆشی، ھاوکێشەی کۆشی-ئۆیلەر، فورمووڵی تەواوکاریی کۆشی، ماتریکسی کۆشی، ژمارەی کۆشی، لێکدانی کۆشی، نایەکسانیی کۆشی–شوارتز، پاشیەکیی کۆشی و ...
کۆشی نووسەرێکی بەبڕشت بوو؛ نزیکەی ھەشتسەد وتار و توێژینەوەی نووسی و پێنج کتێبی خوێندنگەی لەسەر بابەتە جۆراوجۆرەکانی ماتماتیک و فیزیای ماتماتیکی نووسیوە.
ژیاننامە
کۆشی کوڕی لویس فرانچۆیس کۆشی (١٧٦٠–١٨٤٨) و ماڕیێ مادێلینا بوو. دوو برای ھەبوو بەناوی ئەلێکساندر لورێنت کۆشی کە سەرۆکی بەشێکی دادگا و دادوەری دادگای ھەڵبژاردن بوو (١٧٩٢–١٨٥٧) و ئوجین فرانچۆیس کۆشی (١٨٠٢–١٨٧٧) ڕۆژنامەنووس بوو و چەندین کاری بیرکاریشی نووسیوە.
فانکشنە ئاوێتەکان
ناوبانگی کۆشی زۆرتر لەبەر تیۆریی فانکشنە ئاوێتەکان بوو، یەکەم تیۆرمێک کە کۆشی سەلماندی و ئەمڕۆکە بەناوی تیۆرمی تەواوکاریی کۆشی ناسراوە: داڕێژە:Ltr
داڕێژە:Ltr/end لێرەدا فانکشنی ئاوێتە-بەهایە (فانکشنی هۆلۆمۆرفیک).
ئەمانەش ببینە
- پێڕستی ئەو شتانەی بە شوێن ئۆگوستین-لوی کۆشییەوە ناو نراون
- پاشیەکیی کۆشی
- نایەکسانیی کۆشی–شوارتز
- فورمووڵی تەواوکاریی کۆشی
پەراوێزەکان
سەرچاوەکان
بەستەرە دەرەکییەکان
- Cauchy criterion for convergence
- Œuvres complètes d'Augustin Cauchy Académie des sciences (France). Ministère de l'éducation nationale.
- Augustin-Louis Cauchy – Œuvres complètes (in 2 series) Gallica-Math
داڕێژە:ماتماتیکزان-کۆلکە داڕێژە:پۆلی کۆمنز
- ↑ Cauchy, De la pression ou tension dans un corps solide, [On the pressure or tension in a solid body], Exercices de Mathématiques, vol. 2, p. 42 (1827)
- ↑ داڕێژە:EB1911
- وتارە ھەتیوەکان
- ماتماتیکزانانی فەڕەنسی
- ماتماتیکزانانی سەدەی ١٩یەم
- مێژووی ھەژماری جیاکاری و تەواوکاری
- شیکاریی ماتماتیکی
- لەدایکبووانی ١٧٨٩
- مردووانی ١٨٥٧
- ئەندامانی ئەکادێمیای ئەمریکیی ھونەر و زانست
- ئەندامە بیانییەکانی کۆمەڵگای شاھانە
- فەڕەنسییە کاتۆلیکەکان
- ئەندامانی ئەکادیمیای فەڕەنسی بۆ زانست
- ئەندامەکانی ئەکادمیای زانستی شاھانەی سوێد