بازنە (ئەندازە)

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
بازنەیەک لەگەڵ چێوە (C) بە ڕەنگی ڕەش، تیرە (D) بە ڕەنگی شینی ئاسمانی، نیوەتیرە (R) بە ڕەنگی سوور، و چەق (O) بە ڕەنگی سووری ئەرخەوانی.

بازنە شێوەیەکی سادەیە لە ئەندازەی ئیقلیدسیدا بریتی لە ھەموو ئەو خاڵانەی سەر ڕووتەختێک کە دوورییان لە خاڵێکی دیاریکراوەوە یەکسانە. بەو خاڵە دەوترێ ناوەند (چەق)؛ بە مەودای خاڵەکانی بازنە لە ناوەندیشەوە دەوترێ نیوەتیرە.

بازنەکان کەوانەگەلی داخراوی سادەن کە ڕووتەخت دەکەنە دوو ناوچەی ناوەوە و دەرەوە. لە کاربردی ھەرڕۆژەدا، زاراوەی "بازنە" دەکرێ بۆ ئاماژە بە ھەرکام لە سنووری شێوەکە (پێی دەوترێ چێوە یان کەمەرە) یان گشت شێوەکە بریتی لە ناوەوەشی، ببردرێتە کار. بەڵام، لە کاربردی بەرتەسکی تەکنیکیدا، "بازنە" تەنیا ئاماژە بە چێوەکە دەدا، لە حاڵێکا بە ناوەوەی بازنەکە دەوترێ پەپکە یان دیسک.

ھاوکێشەی بازنە

ھاوکێشەی بازنەیەک بە چەقی (c(h,k و نیوەتیرەی r بەم شێوەیە: داڕێژە:Ltr

(xh)2+(yk)2=r2

داڕێژە:Ltr/end

ڕووبەر و چێوەی بازنە

داڕێژە:چینی ناوەند 2πr = چێوەی بازنە

π×r2 = ڕووبەری بازنە

داڕێژە:کۆتایی

سەرچاوەکان

داڕێژە:پۆلی کۆمنز

داڕێژە:تووڵی دەروازە