بواری فانکشن

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
f پێناسە کراوە لە بواری X بۆ بواری بەرامبەری Y

لە زانستی بیرکاریدا بواری نەخشە [١] (داڕێژە:بە ئینگلیزی) بریتییە لەو کۆمەلە بەھایانەی دەتوانین بە نەخشەیەکی بدەین تا ئامانجی مەودا بەدەست بێت. بە دەستەواژەیەکی تر، ئەگەر نەخشەیەک بە شێوەی جووتەڕێکخراو دیاری بکرێت، مەدخەلی یەکەمی جووتەڕێکخراوەکان بواری نەخشەکەیە و بە شێوەی Df دیاری دەکرێت. بواری نەخشە بە ڕێگای ئاشکرا و ڕێگای نائاشکرا دیاری دەکرێت، بە بەکار ھێنانی ئەو ھاوکێشە کە نەخشەکە پێناسە دەکات.

دۆزینەوەی بواری فانکشنە ڕادەدارەکان لە ڕووی ڕێسا

بواری فانکشنە ڕادەدارەکان بریتییە لە (کۆمەڵەی ژمارە ڕاستەقینەکان).

جووتەڕێکخراوەکان

ئەگەر فانکشنێک بە شێوەی جووتەڕێکخراو پێناسە بکرێت بوارەکەی دەکاتە کۆمەڵەی ھەموو مەدخەلە یەکەمەکانی جووتەڕێکخراوەکە بۆ نموونە داڕێژە:Ltr A={(4,8),(9,7),(12,46),(78,52)} داڕێژە:Ltr/end بوارەکەی بریتییە لە: داڕێژە:Ltr DA={4,9,12,78} داڕێژە:Ltr/end

دۆزینەوەی بوار بە بەکارھێنانی وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنەکەی

ئەگەر وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنێک درابێت، بۆ دۆزینەوەی بواری فانکشنەکە، سەرەتا و کۆتای وێنەی فانکشنەکە بە ڕاستەھێڵێکی ستوونی دەلکێنین بە تەوەری xـەکان، ئەو ماوەیەی نێوان دوو ڕاستەھێڵەکە، دەکاتە بواری فانکشنەکە.

تێبینی ئەوە دەکەین، خاڵی سەرەتا و کۆتایی ماوەکە پڕە یان بۆشە.

  1. ئەگەر بۆش بێت، ماوەی بوارەکە ماوەیەکی کراوەیە.
  2. ئەگەر پڕ بێت، ماوەی بوارەکە، ماوەیەکی داخراوە.
دۆزینەوەی بوار بە بەکارھێنانی وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنەکەی

دۆزینەوەی بواری فانکشنە ڕێژەیییەکان

بۆ دۆزینەوەی بواری فانکشنێک لە شێوەی: داڕێژە:Ltr P(x)Q(x) داڕێژە:Ltr/end ڕەگەکانی ژێرە لە ھەموو ژمارە ڕاستەقینەکان دەر دەکرێت.

نموونە

  • بواری فانکشنی tanx=sinxcosx بریتییە لە کۆمەڵەی ژمارە ڕاستەقینەکانی پاسادانی xπ2+kπ,k=0,±1,±2, دەکات.

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان


داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە

  1. بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس