مەودا (ماتماتیک)

لە زانستی بیرکاریدا مەودا (داڕێژە:بە ئینگلیزی) بۆ ھەر فانکشنێک وەکوو ، بریتییە لە کۆمەڵەی ژمارە ڕاستەقینەکان کە بەھاکانی فانکشنەکە دەگرێتەوە، واتا کۆمەڵەی کە لە بواری فانکشنی دایە. دەتوانرێت مەودای فانکشنی بە سەیرکردنی ڕوونکردنەوەکەی یا بە سەیرکردنی ئەو ھاوکێشەی پێناسەی دەکات دیاری بکرێت.[١] مەودا ژێرکۆمەڵی بواری بەرامبەرە.
جووتەڕێکخراوەکان
ئەگەر فانکشنێک بە شێوەی جووتەڕێکخراو پێناسە بکرێت کۆمەڵەی ھەموو مەدخەلە دووھەمەکانی جووتەڕێکخراوەکە دەکاتە مەودای فانکشنەکە.
بۆ نموونە لە فانکشنی خوارەوەدا: داڕێژە:Ltr داڕێژە:Ltr/end مەودا بریتییە لە: داڕێژە:Ltr داڕێژە:Ltr/end
دۆزینەوەی مەودا بە بەکارھێنانی وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنەکەی
ئەگەر وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنێک درابێت، بۆ دۆزینەوەی مەودای فانکشنەکە، سەرەتا و کۆتای وێنەی فانکشنەکە بە ڕاستەھێڵێکی ئاسۆیی دەلکێنین بە تەوەری ەکان، ئەو ماوەیەی نێوان دوو ڕاستەھێڵەکە، دەکاتە مەودای فانکشنەکە.
تێبینی ئەوە دەکەین، خاڵی سەرەتا و کۆتایی ماوەکە پڕە یان بۆشە.
- ئەگەر بۆش بێت، ماوەی مەوداکە ماوەیەکی کراوەیە.
- ئەگەر پڕ بێت، ماوەی مەوداکە، ماوەیەکی داخراوە.

تێبینی: لە فانکشنە ڕێسا پەلدارەکاندا گرینگە بزانین فانکشنەکە لە چ ماوەیەکدا پێناسە کراوە یان لە کوێ پێناسە نەکراوە.
نموونە
مەودای فانکشنی ڕادەداری پلە یەک، کۆمەڵەی ژمارە ڕاستەقینەکانە.
- مەودای فانکشنێک بە شێوەی ، یەکسانە بە - .
پەراوێزەکان
سەرچاوەکان
- ↑ بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس