شیکاریی ئاوێتە

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

داڕێژە:وەرگێڕدراوی ویکیپیدیا

پەڕگە:Color complex plot.jpg
دیاگرامی فانکشنی f(x)=(x2-1)(x-2-i)2/(x2+2+2i).

شیکاریی ئاوێتە(داڕێژە:بە ئینگلیزی) یان بیردۆزی فانکشنەکان(functional theory)، چەمکێکە لە زانستی بیرکاریدا کە ئەو فانکشنانەی توانای گرتەیان ھەیە بۆ بەھا ئاوێتەکان شرۆ‌ڤە دەکات.

ھەندێک پێناسە و دیتانەی سەرەکی

فانکشنی ئاوێتە

فانکشنێکە کە ھەم، بوار(domain) و ھەم مەوداکەی ئاوێتە بێت. بە دەستەواژەیەکی تر فانکشنێکی ئاوێتە بە شێوەی:

f:,x+iyf(x+iy)=u(x,y)+iv(x,y).

پێناسە دەکرێت. لە ھاوبایی لەگەڵ 2 ھەندێک جار پێناسەکەی بەم شێوە f:22 دەتوانرێت بنووسرێت.

توانای گرتە

بە فانکشنێک کە ئاوێتە بێت و توانای گرتەی ھەبێت، شیکارە فانکشن دەوترێت. ئەوە کاتێکە کە ڕادەی خوارەوە لە بازنەی کراوەی دەوروبەری خاڵی z0 بوونی ھەبێت. دیارە z بەھایەکی ئاوێتەیە.

f(z0)=limzz0f(z)f(z0)zz0

پێناسەی سەرەوە، ھاوبایە لەگەڵ مەرجەکانی کۆشی-ڕیمان، ھەر وەک لە شێوەی بەرامبەر ڕوون کراوەتەوە. f(z)=u(z)+iv(z),z=x+iy

ux=vy,uy=vx

ڕێسای کۆشی

ڕێسای تەواوکاریی کۆشی یان بەدەستەواژەیەکی تر، دیتانەی کۆشی بۆ ھەر شیکارە فانکشنێک کە لەسەر چێوەیەکی دیاریکراو پاسادانە.

f(z)=12πif(z)zzdz

سەرچاوەکان

  • Needham T., Visual Complex Analysis (Oxford, 1997).
  • Henrici P., Applied and Computational Complex Analysis (Wiley). [Three volumes: 1974, 1977, 1986.]
  • Konrad Königsberger, Analysis, Bd. 1, 6. Edition. Springer, Berlin 2004, ISBN 3-540-41282-4.

داڕێژە:تووڵی دەروازە داڕێژە:پۆلی کۆمنز