ڕادە (ماتماتیک)

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

داڕێژە:تێک نەچێ

پەڕگە:Limit of a function.svg

ڕادە یان ئامانج[١] (داڕێژە:بە ئینگلیزی)یەکێک لە چەمکە سەرەکییەکانی ھەژماری جیاکاری و تەواوکارییە و بۆ پێناسەی بەردەوامی، گرتە، و تەواوکاری، کەلکی لێوەردەگرن. ڕادە چۆنییەتی ڕەوشتی فانکشنێک و ھەروەھا سیفەتی فانکشن لەسەر خاڵەکانی ڕووتەختێک یان بەھایەکانی بێسنوور بەراورد دەکات. لە دەقە بیرکارییەکاندا ڕادە ھێما دەکرێ بە lim، بۆ نموونە lim(an) = a ھەندێک جار بە ئاڕاستەبڕێک (→) نیشان دەدرێت وەکوو ana و ھەندێک جار بە پیتە کوردییەکان بە شێوەی ڕادە دەنووسرێت.

ڕادەی فانکشن

پەڕگە:Límite 01.svg
مەودایداڕێژە:Math تا خاڵی داڕێژە:Math بە δ دیاری کراوە
پەڕگە:Limit-at-infinity-graph.png
مەودای داڕێژە:Math تا داڕێژە:Math بە ε دیاری کراوە، بۆ ھەر داڕێژە:Math

وا دابنێ لە فانکشنی fدا، بەھای گۆڕەکەکە لە ژمارەیەکی نەگۆڕ وەک c نزیک ببێتەوە، ئەوا ئەگەر بەھای فانکشنەکە، لە ژمارەیەکی نەگۆڕ وەکوو L نزیک ببێتەوە، L بریتییە لە ڕادەی فانکشنی f لە خاڵی c دا. ئەگەر f(x) فانکشنی ڕاستی و c ژمارەیەکی ڕاستی بێت؛ داڕێژە:Ltr

limxcf(x)=L

داڕێژە:Ltr/end واتە بەھای f(x) زیاتر و زیاتر لە ژمارەی L نیزیک دەبێتەوە کاتێک x زیاتر و زیاتر لە ژمارەی دیاریکراوی c لە ھەر دوو لای نیزیک ببێتەوە. ئەمە بەم شێوەیە دەردەبڕین «ڕادە (ئامانجی) f کاتێک x لە c نیزیک دەبێتەوە یەکسانە بە L

لە ساڵی ١٨٢١ کۆشی[٢] و پاشان کارڵ ڤایەرشتراس ئەو پێناسەیان بە زاراوەگەلی بیرکاری شیکاری کرد، پێناسەی ڕادە لە سەدەی ١٩ زایینی بە ڕادەی (ε, δ) دەناسرا. لێرەدا ئێپسیلۆن بەھایەکی ئەرێنی زۆر بچووکە. کاتێک «f(x) زیاتر و زیاتر لە داڕێژە:Math نزیک دەبێتەوە» واتە بەھای f(x) کەم کەم دەکەوێتە ماوەی (L - ε, L + ε). ئەوە بەم شێوە دەنووسرێت f(x) - L| <ε|. «کاتێک x زیاتر و زیاتر لە ژمارەی دیاریکراوی c لە ھەر دوو لای نیزیک دەبێتەوە» واتە ئەو بڕە ڕاستیانەی وەکوو x کە دوورییان تا c کەمترە لە بڕی ئەرێنی δ. واتە x دەکەوێتە نێوان یەکێک لە ماوەکانی (c - δ, c)یا (c, c + δ)، ئەمە بە شێوەی خوارەوە دەنووسرێت

داڕێژە:Math.

لاسەنگەی یەکەم واتە دووری نێوان داڕێژە:Math و داڕێژە:Math زۆرترە لە سیفر و داڕێژە:Math و لاسەنگەی دووھەم واتە دووری داڕێژە:Math لە داڕێژە:Math کەمترە لە داڕێژە:Math.[٢] پێناسەی ڕادە بەو شێوەیە تەنانەت ئەگەر f(c)L بێت پاسادانە واتە پێویست نییە داڕێژە:Math لە خاڵی داڕێژە:Math پێناسە کرابێت.

نموونە

بۆ نموونە، وا دابنێ f بە شێوەی خوارەوە پێناسە بکرێت داڕێژە:Ltr

f(x)=x21x1

داڕێژە:Ltr/end دەکرێت وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنی f بە چەندھا خاڵ جگە لە x=١ بکێشرێتەوە. لە لایەکی تر وێنەکە لە x=١ ڕوون نییە، بۆ ئەوەی بیرۆکەیەکمان لەلا دروست بێت لە چۆنییەتی سیفەتی فانکشنی f لە ھاوسێی x=١ دەتوانین دوو کۆمەڵە گۆڕەک بۆ بەھای x بەکار بھێنین، کۆمەڵەی یەکەم لەو بەھایانە پێکدێت کە زیاتر و زیاتر لە لای چەپ لە یەک نیزیک دەبێتەوە، کۆمەڵەی دووھەم لەو بەھایانە پێکدێت کە زیاتر و زیاتر لە لای ڕاست لە یەک نیزیک دەبنەوە. ھەر چەند x بەھای یەک وەرناگرێت، بەڵام دەتوانێت بەھای x زیاتر و زیاتر لە ١ نیزیک بکرێتەوە، لەمەوە دەردەچێت بەھایەکانی f(x) زیاتر و زیاتر لە ٢ نیزیک دەبێتەوە. داڕێژە:Ltr

f(٠٫٩) f(٠٫٩٩) f(٠٫٩٩٩) f(١٫٠) f(١٫٠٠١) f(١٫٠١) f(١٫١)
١٫٩٠٠ ١٫٩٩٠ ١٫٩٩٩ ⇒ پێناسە نەکراوە ⇐ ٢٫٠٠١ ٢٫٠١٠ ٢٫١٠٠

داڕێژە:Ltr/end ھاوکێشەی خوارەوە بۆ ھەموو ژمارە ڕاستییەکان جگە لە x=١ پاسادانە. داڕێژە:Ltr x21x1=(x+1)(x1)x1=x+1 داڕێژە:Ltr/end کەواتە، بەھای f(x) زیاتر و زیاتر لە ٢ نیزیک دەبێتەوە ھەرکات داڕێژە:Math ی زیاتر و زیاتر لە ١ نیزیک ببێتەوە. بە واتایەکی تر داڕێژە:Ltr limx1x21x1=1+1=2. داڕێژە:Ltr/end ڕادەی یەک فانکشن سەرەڕای ئەوەی بۆ بەھای دیاریکراو پێناسە دەکرێت، دەتوانێت بۆ بەھای بێسنووریش پێناسە بکرێت بۆ نموونە داڕێژە:Ltr

f(x)=2x1x
  • f(١٠٠) = ١٫٩٩٠٠
  • f(١٠٠٠) = ١٫٩٩٩٠
  • f(١٠٠٠٠) = ١٫٩٩٩٩٠

داڕێژە:Ltr/end ھەرکات داڕێژە:Math بەھای بێسنوور وەربگرێت، بەھای f(x) لە ٢ نزیک دەبێتەوە. ئەمە بەم شێوەیە دەردەبڕین ڕادەی داڕێژە:Math کاتێک داڕێژە:Math بەرەو بێسنوور دەڕوات، یەکسانە بە ٢ بە زمانی بیرکاری بەم شێوە دەردەبڕێت: داڕێژە:Ltr

limx2x1x=2.

داڕێژە:Ltr/end

ڕادەی پاشییەکی

پەڕگە:Converging Sequence example.svg
پاشییەکی لە سیفر نیزیک دەبێتەوە

لە سەرنجدان بەم پاشییەکییە داڕێژە:Ltr ۱٫۷۹, ۱٫۷۹۹, ۱٫۷۹۹۹,... داڕێژە:Ltr/end دەردەچێت، ژمارەکانی پاشییەکی لە ژمارەی ١٫٨ نزیک دەبێتەوە. کەواتە ١٫٨ بریتییە لە ڕادەی ئەم پاشییەکییە. وا دابنێ داڕێژە:Ltr a۱, a۲,... داڕێژە:Ltr/end پاشیەکییەک لە ژمارە ڕاستەقینەکان بێت. ئەوا دەتوانیت بڵێیت ژمارەی ڕاستەقینەی داڕێژە:Math بریتییە لە ڕادەی پاشییەکی ئەگەر: داڕێژە:Ltr ϵ>0n0 s.t. nn0 |anl|<ϵ داڕێژە:Ltr/end ڕادەی پاشییەکی بە ھێما بیرکارییەکان بەم شێوە دەنووسرێت: داڕێژە:Ltr

limnan=l

داڕێژە:Ltr/end

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

داڕێژە:پەراوێز

سەرچاوەکان

داڕێژە:پۆلی کۆمنز

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە

  1. بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس
  2. ٢٫٠ ٢٫١ داڕێژە:بیرخستنەوەی کتێب