تیۆرمی ئێستوارت

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
لەم سێگۆشەدا، پارچەهێڵی AP لە سەری A درێژدەبێتەوە تا خاڵی دڵخوازی P لەسەر لای BC و لای BC بەڕێژەی x بە y دەبڕیت.

تیۆرمی ئێستوارت، (داڕێژە:بە ئینگلیزی) لە ئەندازەدا درێژی ئەو پارچەھێڵە دیاری دەکات کە لە سەرێکی سێگۆشەوە (لێرەدا A) درێژ دەبێتەوە تا لای بەرانبەر بەو سەرە، بەپێی درێژیی لاکانی سێگۆشە و ئەو دوو پارچەھێڵەی لەسەر لای بەرانبەری دروست دەبن (لە وێنەی بەرامبەردا x و y ). لە ساڵی ١٧٤٨ ماتماتیکزانی سکۆتلاندی مەتیۆ ئێستوارت لە وتارێکدا ئەم تیۆرمەی خستەڕوو، بەم ھۆیەوە بەناوی خۆیەوە ناسراوە.[١] ئەگەر a و b و c درێژیی لاکانی سێگۆشە و p درێژی پارچەھێڵە دیاریکراوەکە بێت، ئەوا:

a(p2+xy)=b2x+c2y

یان:

ap2=b2x+c2yaxy

لێرەدا x و y درێژی ئەو دوو پارچەھێڵەن کە لەسەر لای بەرانبەر بە سەری A دروست دەبن.

سەلماندن

خاڵی یەکتربڕینی پارچەھێڵی p و لای BC ناوبنێ P، بەپێی یاسای کۆساینەکان دوو گۆشەی APB و APC پاسادانی ئەم دوو ھاوکێشە دەکەن:

b2=p2+y22pycosθ

c2=p2+x2+2pxcosθ

دوو لای ھاوکێشەی یەکەم لە xبدە و دوو لای ھاوکێشەی دووھەم لەy:

xb2=xp2+xy22pxycosθ

yc2=yp2+yx2+2pxycosθ

ئینجا ئەم دوو ھاوکێشە کۆ بکەوە، لەمەوە دەردەچێت:

xb2+yc2=(x+y)p2+xy(x+y)

x + y یەکسانە بە لای a، لەمەوە

xb2+yc2=ap2+axy

ھاوکێشەی سەرەوە ھەمان ھاوکێشەی ئێستوارتە.

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە

  1. M. Stewart Some General Theorems of Considerable Use in the Higher Parts of Mathematics (1746) "Proposition II"