سێگۆشە
سێگۆشە یەکێک لە شێوە بنچینەیییەکانی ئەندازەیە: چەندگۆشەیەکە خاوەنی سێ کونج یان گۆشەیە و سێ لا یان پەلی ھەیە کە لەتە ھێڵن. سێگۆشەیەک کە سەرەکانی B، A، و C بن بەم جۆرە نیشاندەدرێت: ABC .
جۆرەکانی سێگۆشە
بە گوێرەی درێژیی لاکان
دەکرێ سێگۆشەکان بە گوێرەی درێژیی لاکانیان پۆلێن بکرێن:
- لە سێگۆشەی لایەکسانـدا گشت لاکان درێژییان یەکسانە. سێگۆشەی لایەکسان چەندگۆشەیەکی ڕێکە کە ھەر یەک لە گۆشەکانی ٦٠ پلەیە.
- لە سێگۆشەی دوولایەکسانـدا دوو لا درێژییان یەکسانە. دوو گۆشەی بەرانبەری لا یەکسانەکانیش یەکسانن.
- لە سێگۆشەی لانایەکسانـدا گشت لاکان و گۆشە ناوەکییەکان نایەکسانن.
| Equilateral Triangle | Isosceles triangle | Scalene triangle |
| لایەکسان (ڕێک) | دوولایەکسان | لانایەکسان (جیالا) |
بە گوێرەی ئەندازەی گۆشە ناوەکییەکان
بە گوێرەی گۆشەکان سێ جۆر سێگۆشە ھەن:
- گۆشەوەستاو: ئەوەیە کە یەکێ لە گۆشەکانی ٩٠ پلە بێ.
- گۆشەکراوە: ئەوەیە کە یەکێ لە گۆشەکانی گەورەتر لە ٩٠ پلە بێ.
- گۆشەتیژ: ئەوەیە کە گشت گۆشەکانی بچووکتر لە ٩٠ پلە بن.
| Right triangle | هەڵە کاتی درووستکردنی هێما: | Acute triangle |
| وەستاو (ڕاست) | کراوە | تیژ |
| لار | ||
چێوەی سێگۆشە
چێوەی سێگۆشە دەبێتە کۆی درێژیی ھەر سێ لاکەی، واتە: داڕێژە:Ltr ؛ داڕێژە:Ltr/end P چێوەیە؛ ھەر کام لە a و b و c ژمارەیەکن نیشاندەری درێژی یەکێ لە لاکان.
ڕووبەری سێگۆشە
ئەگەر بەرھەمی لێکدانی بەرزی و بنکەی سێگۆشەیەک دابەش بە ٢ بکەین، ئەوە ڕووبەرەکەیمان پێواوە.
ھەژمارکردنی ڕووبەری سێگۆشە بەبێ زانینی بەرزیی سێگۆشە
گریمان a و b و c لاکانی ھەر چەشنە سێگۆشەیەک (سێگۆشەی وەستاو - دوولایەکسان - جیالا) بن ڕووبەری سێگۆشە بەم شێوەیە: داڕێژە:Ltr
داڕێژە:Ltr/end لێرەدا ، نیوەی چێوەی سێگۆشەیە. ئەم ھاوکێشە بە ھاوکێشەی ھێرۆن دەناسرێت.
لەتکەرەکانی سێگۆشە
لەتکەری گۆشەیەکی سێگۆشە، ڕاستەھێڵێکە بە سەرێکی سێگۆشەدا دەڕوات و گۆشەکە بەش دەکات بە دوو گۆشەی یەکسان. لەتکەرەکانی گۆشەکانی سێگۆشە، لە خاڵێکدا یەکتر دەبڕن. ئەو خاڵە ھەمان چەقی ناوە بازنەی سێگۆشەکەیە.