تیۆرمی تالیس (بازنە)

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

تیۆرمی تالیس دەڵێت، ئەگەر A و B و C سێ خاڵی سەر بازنەیەک بن و AC تیرەی بازنەکە بێت، ئەوا گۆشەی ABC^ گۆشەیەکی وەستاو (٩٠ پلە) دەبێت.

سەلماندن

سەلماندنی تیۆرمی تالیس

وا دابنێ O چەقی بازنەکە بێت. ئەوا OA=OB=OC لەبەر ئەوەی ھەر سێک نیوەتیرەی بازنەکەن، یەکسان دەبن و لەمەوە OAB و OBC دوو سێگۆشەی دوولایەکسانن. لە سێگۆشەی دوولایەکساندا دوو گۆشەی تەنیشتی بنکەکان یەکسانن واتە BAO^=ABO^ و OCB^=OBC^.

وێڕای گۆڕینی شوێنی خاڵی B لەسەر چێوەی بازنەکە، بەھای گۆشەی ABC^ ناگۆڕێت

وا دابنێ

α=ABO^

و

β=OCB^

. لەبەر ئەوەی سەرجەمی ناوەگۆشەکانی سێگۆشەیەک دەکاتە ١٨٠ ئەوا:

داڕێژە:Ltr OCB^+ABC^+BAO^=2α+2β=180α+β=90

ABC^=α+β=90 داڕێژە:Ltr/end

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ئەندازە-کۆلکە داڕێژە:پۆلی کۆمنز