سێگۆشەی پاسکاڵ

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
پەڕگە:PascalTriangleAnimated2.gif
ھەر ڕیزێک لە ڕیزەکانی سێگۆشەی پاسکاڵ لە ھاوکۆلکەی کراوەی دوو تێرمی پێکدێت.

لە بیرکاریدا سێگۆشەی پاسکاڵ، سێگۆشەی خەییام یان سێگۆشەی خەییام-پاسکاڵ بەو سێگۆشەیە دەوترێت کە لە ڕیزکردنی سێگۆشەیی ھاوکۆلکەکانی کراوەی دوو تێرمی[١] یان کراوەی دوو ڕادەیی پێکدێت. ئەم سێگۆشەیە لە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژاواییدا بەناوی ماتماتیکزانی فەرانسەوی بلێز پاسکاڵ بە سێگۆشەی پاسکاڵ ناونراوە، ئەگەر چی ماتماتیکزانانی ھیندی،[٢] ئێرانی،[٣] چینی، ئاڵمانی و ئیتالیایی[٤] ، چەندین سەدە بەر لە پاسکاڵ لەم سێگۆشەیان کۆڵیوەتەوە. ھەر بەم ھۆیەوە لە وڵاتانی جۆراوجۆردا، ناوی جیاوازی لەسەر دانراوە، لە ئیتالیا، بە «سێگۆشەی تارتالیا»، لە چین بە سێگۆشەی «یانگ ھویی» و لە ئێراندا بە «سێگۆشەی خەییام»، یان «خەییام-پاسکاڵ» دەناسرێت.

شرۆڤە

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما:

سێگۆشەی پاسکاڵ، تارتالیا یان، سێگۆشەی خەیام-پاسکاڵ، بریتییە لە ڕیزکردنی سێگۆشەیی ھاوکۆلکەکانی کراوەی دوو تێرمی.

داڕێژە:Ltr

(a+b)0=1
(a+b)1=a+b
(a+b)2=a2+2ab+b2
(a+b)3=a3+3a2b+3ab2+b3
(a+b)4=a4+4a3b+6a2b2+4ab3+b4
(a+b)5=a5+5a4b+10a3b2+10a2b3+5ab4+b5

داڕێژە:Ltr/end لە کاتی کردنەوەی (a+b)n، توانی a لە nـەوە بۆ سیفر کەم دەبێتەوە و توانی b لە سیفرەوە بۆ n زیاد دەبێت و کۆی ھەر دوو توانەکانی a و b لە ھەر تێرمێکدا، دەکاتەوە n.

داڕێژە:Ltr (a+b)n=(n0)an+(n1)an1b+...+(nn)bn داڕێژە:Ltr/end ھاوکۆلکەکانی کراوەی دوو تێرمی لە ڕێگەی ئەم ھاوکێشە دەدۆزرێنەوە: داڕێژە:Ltr (nk)=n!k!(nk)! داڕێژە:Ltr/end داڕێژە:Ltr (n+1k)=(nk1)+(nk)

داڕێژە:Ltr/end

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

داڕێژە:پۆلی کۆمنز

داڕێژە:تووڵی دەروازە داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە

  1. فەرھەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدین
  2. Maurice Winternitz, History of Indian Literature, Vol. III
  3. J. L. Coolidge, The Story of the Binomial Theorem, Amer. Math. Monthly, Vol. 56, No. 3 (Mar. , 1949), pp. 147–157
  4. داڕێژە:بیرخستنەوەی کتێب