سێگۆشەی ڕێک
بۆ ڕێدۆزی بازبدە
بۆ گەڕان بازبدە
| سێگۆشەی ڕێک | |
|---|---|
سێگۆشەی ڕێک جۆرێک، فرەگۆشەی ڕێکە. | |
| لاکان و سەرەکان | ٣ |
| ھێما | {٣} |
| ناوە گۆشە (پلە |
٦٠° |
سێگۆشەی ڕێک بەو سێگۆشەیە دەوترێت کە ھەر سێ لای جووتن. لە سێگۆشەی ڕێکدا، ھەر یەک لە ناوەگۆشەکان یەکسانن و بەھاکەیان ٦٠ پلەیە. ھەروەھا دەرەگۆشەکانی سێگۆشەی ڕێک یەکسانن و ھەر کامیان ١٢٠ پلەیە. سێگۆشەی ڕێک حاڵەتێکی تایبەتیی سێگۆشەی دوولایەکسانە.
تایبەتمەندییەکان

وا دابنێ درێژایی لایەکانی سێگۆشەیەکی ڕێک بێت، ئەوا
- ڕووبەر:
- چێوە:
- نیوەتیرەی بازنەی دەوردەر:
- نیوەتیرەی ناوە بازنە:
- بەرزی: .
ئەم پەیوەندییانە لە تیۆرمی پیتاگۆرس بەرھەم دێن. سێگۆشەی ڕێک ٣ تەوەری ھاوجێی (تەوەری ھاوتای) ھەیە.
کێشانەوەی سێگۆشەی ڕێک
شێوەی کێشانەوەی سێگۆشەی ڕێک بە بەکارھێنانی ڕاستە و پەرگار
