شیکارکردنی ھاوکێشە
بۆ ڕێدۆزی بازبدە
بۆ گەڕان بازبدە


لە بیرکاریدا، شیکارکردنی ھاوکێشە (داڕێژە:بە ئینگلیزی)، بریتییە لە دۆزینەوەی بەھای نەزانراوەکانی ھاوکێشە یان بە دەستەواژەیەکی تر دۆزینەوەی کۆمەڵە ژمارەیەک کە ڕەگەکانی ھاوکێشەکەن. ئەو کۆمەڵە پێی دەگوترێت کۆمەڵە شیکاری ھاوکێشەکە. دەشێت ئەو کۆمەڵەیە تەنھا یەک ئەندامی تێدابێت و ھەروەھا دەشێت لە یەکدانە زیاتری تێدابێت و یا دەکرێت بێکۆتا ئەندامی تێدابێت و دەشێت کۆمەڵەی شیکار ھیچ ئەندامێکی تێدا نەبێت، واتە کۆمەڵەکە بەتاڵ بێت.
ڕێگە جیاوازەکانی شیکاریکردنی ھاوکێشە
- تاقیکردنەوە: ئەگەر ھاوکێشەیەک کۆمەڵێکی دیاریکراو ئەندامی لە کۆمەڵە شیکاری ھاوکێشەکەدا ھەبێت، دەشێت بە تاقیکردنەوە وڵامەکە بدۆزرێتەوە.
- بە بەکارھێنانی جەبری سەرەتایی: بۆ نموونە، ھاوکێشەگەلێک لە شێوەی خوارەوە دەتوانرێت بە بەکارھێنانی ڕێساکانی جەبری سەرەتایی شیکاری بکرێن:
- شیکاریکردنی ھاوکێشە ڕادەدارەکان
ھاوکێشە ڕادەدارەکان لە چەندین ڕێگەی جیاواز شیکاری دەکرێن، وەکوو تاقیکردنەوە، شیتەڵکردن، تەواوکردنی دووجا، بەکارھێنانی وێنەی ڕوونکردنەوە، لە ڕێگەی ئەندازەیی و ...
- ڕێگەی ژمارەیی بۆ نموونە مێتۆدی نیوتن
- ھاوکێشە ماتریکسییەکان ھەندێک لەم جۆرە ھاوکێشانە لە جەبری ھێڵیدا شی دەکرێنەوە.