فانکشنی بەردەوام

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

داڕێژە:یەک سەرچاوە

پەڕگە:Brent method example.svg

لە زانستی بیرکاریدا فانکشنی بەردەوام (داڕێژە:بە ئینگلیزی) بە فانکشنێک دەوترێت کە لە خاڵی a پێناسەی ھەبێت و ھەروەھا ڕادەی فانکشن لە خاڵی a بوونی ھەبێت و یەکسان بێت بە f(a). بە واتایەکی تر ئەگەر بتوانی ڕوونکردنەوەی فانکشنێک بکێشیت، بێ ئەوەی قەڵەمەکەت ھەڵبگریت، ھەست بە بەردەوامی فانکشن دەکەیت. بە فانکشنێک کە بەردەوام نەبێت دەوترێت فانکشنێکی پچڕاو.

سێ مەرج وا دەکات فانکشنێک لە a =x بەردەوام نەبێت (پچڕاو بێت):

  1. ئەگەر فانکشنەکە لە a =x پێناسە نەکرابێت.
  2. ئەگەر فانکشنەکە ڕادەی نەبێت کاتێک x لە a نیزیک دەبێتەوە.
  3. ئەگەر فانکشنەکە ڕادەی ھەبێت کاتێک x نیزیک دەبێتەوە لە a بەڵام یەکسان نەبێت بە f(a).

لە ژێر ڕۆشنایی ئەم مەرجانە دەتوانین پێناسەی بەردەوامی فانکشن بکەین.[١]

پێناسە

فانکشنی f لە خاڵی a =x بەردوام دەبێت ئەگەر ئەم سێ مەرجەی خوارەوە ھاتەدی:

  • فانکشنەکە لە a =x پێناسە کرابێت.
  • ڕادەی f(x) لە a =x بوونی ھەبێت.
  • ڕادەی فانکشن یەکسان بێت بە بەھای فانکشن واتە

داڕێژە:Ltr

limxaf(x)=f(a).

داڕێژە:Ltr/end

پێناسەی ھینێ

ئێدوارد ھینێ (Eduard Heine) ماتماتیکزانی ئاڵمانی بەردەوامی بە شێوەی خوارەوە پێناسە دەکات.

فانکشنی ڕاستی f بەردەوامە، ئەگەر بۆ ھەر پاشیەکی وەکوو xn کە lim\limits nxn=L، دەرئەنجامی lim\limits nf(xn)=f(L) دەرکەوێت.

پێشانگا

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان

داڕێژە:تووڵی دەروازە داڕێژە:پۆلی کۆمنز

  1. بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس