لێژی

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
پەڕگە:Wiki slope in 2d.svg
لێژی= m=ΔyΔx=tan(θ)

لێژی یا لاری[١] (داڕێژە:بە ئینگلیزی) لە ماتماتیکدا ئاڕاستە و ئەندازەی لێژایی ھێڵێک دیاری دەکات. ئەگەر دوو خاڵی (x١,y١) و (x٢,y٢) لەسەر ڕاستەھێڵەی (f(x دیاری کرابێت، لێژیی ڕاستەھێڵەکە لە ڕێگەی ئەم ھاوکێشە دەدۆزرێتەوە: داڕێژە:Ltr

m=y2y1x2x1.

داڕێژە:Ltr/end

نموونە

وا دابنێ (P = (1, 2 و (Q = (13, 8 دوو خاڵ لە ڕاستەھێڵی (f(x بن ئەوا لێژیی ھێڵ بەم شێوەیە: داڕێژە:Ltr

m=ΔyΔx=y2y1x2x1=82131=612=12.

داڕێژە:Ltr/end

جەبر و ئەندازە

پەڕگە:Gradient of a line in coordinates from -12x+2 to +12x+2.gif
گۆڕانکاریەکانی هاوکێشەی هێڵ بەپێی گۆڕانی لێژیی هێڵەکە لە سیستەمی پۆتاندا لە هێڵی f(x)=-12x+2 تا f(x)=12x+2 هاوکۆڵکەی x لەو دیاگڕامەدا لە ١٢- تا ١٢+ دەگۆڕدرێت. ئەو هاوکۆڵکەیە بریتییە لە لێژیی هێڵەکە.

ھاوکێشە بە شێوەی لێژی-خاڵ

شێوەی ھاوکێشەی ئەو ڕاستەھێڵەی لێژییەکەیmە و بە خاڵی (x١,y١) دا دەڕوات بریتییە لە داڕێژە:Ltr

yy1=m(xx1).

داڕێژە:Ltr/end تەنیا ڕاستەھێڵە نائەستوونەکان لێژییان ھەیە لەمەشەوە ناتوانرێت ھاوکێشەی ڕاستەھێڵی ئەستوون بە شێوەی لاری-خاڵ بنووسرێت. ھاوکێشەی ڕاستەھێڵی ئەستوون بە شێوەی x=k دەنووسرێت کە k ژمارەیەکی ڕاستەقینەیە.

  • لێژی ھێڵی ax+by+c=0 بریتییە لە ab.

لێژی لە ھەژماری جیاکاری و تەواوکاریدا

پێناسەی لێژی چەماوە

پەڕگە:Tangent function animation.gif
لێژی هێڵی لێکەوتی چەماوەیەک یەکسانە بە گرتەی فانکشن، لەم دیاگرامەدا گرتەی فانکشن لە خاڵی A لەو شوێنانەی ئەرێنییە بە ھێڵی سەوز، لە شوێنی نەرێنی بە ھێڵی سوور و ئەو خاڵانەی گرتەی چەماوە یەکسانە بە سیفر بە ڕەنگی ڕەش دیاری کراوە

ئەگەر (x,f(x)) خاڵێک لە ڕوونکردنەوەی فانکشنی y=f(x) و (x+h,f(x+h)) خاڵێکی تر لە فانکشنەکە بێت، ئەوا Δf(x)=f(x+h)f(x) و لێژایی ھێڵی لێکەوتی چەماوە بریتییە لەو ڕاستەھێڵەی لێژاییەکەی یەکسانە بە m : داڕێژە:Ltr

m=Δf(x)Δx=f(x+h)f(x)h

داڕێژە:Ltr/end

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە

  1. بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس