ناوەڕاستە (ئامار)

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
پەڕگە:Finding the median.png
دیاریکردنی ناوەڕاستە بۆ کۆمەڵێک پێدراوی تاک و جووت.

ناوەڕاستە (داڕێژە:بە ئینگلیزی) لە ئامار و ھەروەھا لە بیردۆزی ئەگەردا کاتێک ژمارەی بەھایەکان تاک بێت بەو بەھایە دەوترێت کە دەکەویتە ناوەندی کۆمەڵەکە دوای ڕیزکردنی بەھایەکان بەرەو ژوور یان بەرەو ژێر و ئەگەر ژمارەی بەھایەکان جووت بێت دەکاتە تێکڕایی ئەو دوو بەھای دەکەویتە ناوەڕاستی کۆمەڵەکە. بۆ نموونە ئەگەر سێ ژمارەی a، b، c ڕیز کرابن، ئەوا ناوەڕاستە M، یەکسانە بە: M=b و ھەروەھا بۆ چوار ژمارەی a، b، c، d ناوەڕاستە یەکسانە بە: داڕێژە:Ltr M=(b+c)/2 داڕێژە:Ltr/end

بەراوردکردنی ناوەڕاستە، ناوەند و باو

داڕێژە:ئەمانەش ببینە

بەراوردکردنی پێوەرەکانی ڕووکردنە چەق لە کۆمەڵە پێدراوی { ١٠, ٧, ٦, ٥, ٣, ٣, ٢, ١ }
چەشن شرۆڤە نموونە ئەنجام
ناوەندە ژمێرەیی سەرجەمی گشت بەھاکان دابەش دەکرێت بەسەر ژمارەی بەھاکان: x¯=1ni=1nxi ٨ / (١+٢+٣+٣+٥+٦+٧+١٠) ٤٫٦٢٥
ناوەڕاستە (ئامار) ئەو بەھایەی دەکەویتە ناوەندی کۆمەڵەکە دوای ڕیزکردنی بەھاکان ١٠, ٧, ٦, ٥, ٣, ٣, ٢, ١ ٤=٢÷(٣+٥)
باو ئەو بەھایەی زۆرترین دووبارەبوونەوەیان ھەیە ١٠, ٧, ٦, ٥, ٣, ٣, ٢, ١ ٣

سەرچاوەکان

  • بیرکاری بۆ ھەمووان، کتێبی قوتابی، پۆلی ھەشتەمی بنەڕەتی- چاپی ھەشتەم

داڕێژە:بێ پۆل

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ئامار-کۆلکە داڕێژە:پۆلی کۆمنز