باو (ئامار)
بۆ ڕێدۆزی بازبدە
بۆ گەڕان بازبدە

باو یان مۆد (داڕێژە:بە ئینگلیزی) لە ئامار و بیرکاریدا، بریتییە لەو بەھایە یان ئەو بەھایانەی کە گەورەترین دووبارەبوونەوەیان ھەیە. کاتێک گشت بەھاکان ھەمان دووبارەبوونەوەیان ھەبێت کۆمەڵەکە باوی نییە بۆ نموونە کۆمەڵە پێدراوی ٤ و ٤ و ٤ و ٣ و ٣ و ٣ و ١ و ١ و ١ و ٨ و ٨ و ٨ یان کۆمەڵەی ٤ و ٦ و ١، باویان نییە یان دەشێت یەک باو ھەبێت وەکوو کۆمەڵەی ٧ و ٦ و ٧ و ١، دەکرێت پتر لە یەک باو لە کۆمەڵە پێدراوێکدا ھەبێت وەکوو، ٧ و ٦ و ٧ و ٦ و ١ و ٢.
بەراوردکردنی باو، ناوەند و ناوەڕاستە
| چەشن | شرۆڤە | نموونە | ئەنجام |
|---|---|---|---|
| ناوەندی ژمێرەیی | سەرجەمی گشت بەھاکان دابەش دەکرێت بەسەر ژمارەی بەھاکان: | ٧ / (١+٢+٢+٣+٤+٧+٩) | ٤ |
| ناوەڕاستە (ئامار) | ئەو بەھایەی دەکەویتە ناوەندی کۆمەڵەکە دوای ڕیزکردنی بەھاکان | ١, ٢, ٢, ٣, ٤, ٧, ٩ | ٣ |
| باو | ئەو بەھایەی زۆرترین دووبارەبوونەوەیان ھەیە | ١, ٢, ٢, ٣, ٤, ٧, ٩ | ٢ |
سەرچاوەکان
- بیرکاری بۆ ھەمووان، کتێبی قوتابی، پۆلی ھەشتەمی بنەڕەتی- چاپی ھەشتەم