پۆلێنکەری بەیزی ساویلکە

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

پۆلێنکەری بەیزی ساویلەکە (داڕێژە:بە ئینگلیزی) جۆرێک لە ئەلگۆریتمی پۆلێنی ئامارییە کە لەسەر یاسای بەیزە.[١] ھۆی ئەوەی بەم ئەلگۆریتمە دەوترێت بەیزی ساویلکە یا گەمژە (داڕێژە:بە ئینگلیزی) ئەوەیە کە وایدادەنێت کە گۆڕەکەکان بە تەواوی سەربەخۆن.[٢] واتە ئەمە ئەمە فەرزی بنەمایی بەیزی ساویلکەیە. بەیزی ساویلکە سەرەتا لە شیکاریی تێکستدا دروست کرا و ئێستەش لە باوترین ئەلگۆریتمەکانی شیکاریی تێکستە. یەکێک لە ڕێگەکانی باشترکردنی کارایی ئەم ئەلگۆریتمە جووتکردنییەتی لەگەڵ بەراوردی چڕیی ناوکییە.[٣]

فورمووڵ

پۆلێنکەری بەیزی ساویلکە لەسەر بنەمای یاسای بەیزە کە ئەویش لە تیۆریدا جۆرێک لە ئەگەری شەرتییە. واتە ئەگەر لە پرسیارێکی پۆلێندا n گۆڕەکمان ھەبێت و K پۆل، ئەگەری ئەوەی نموونەیەکی تایبەت وەک 𝐱 ھی پۆل یا کلاسی Ck بێت بەم شێوەیە دەنووسرێت:

p(Ck𝐱)=p(Ck) p(𝐱Ck)p(𝐱)

کە تێیدا 𝐱=(x1,,xn) ماتریسی n گۆڕەکەکەیە. ئیستە لەبەر ئەوەی بەیزی ساویلکە وەھای دادەنێت کە گۆڕەکەکان سەربەخۆ بن، ئەگەری ھاوبەشیان دەبێت بە زەربی ئەگەرەکانیان. بۆیە دەکرێت ئەو ھاوکێشەیەی سەرەوە بە شێوەی زەربی n ئەگەر بنووسرێتەوە.

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان

داڕێژە:تووڵی دەروازە