چەماوە

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
پەڕگە:Hypotrochoid curve.svg
نموونەیەک لە چەماوەیەکی سادە و داخراو

لە زانستی بیرکاریدا، چەماوە (داڕێژە:بە ئینگلیزی) بریتییە لە خاڵگەلێک کە یەک خاڵی بزۆز، بێ‌ناوبڕ بەسەریاندا تێدەپەڕێت و پێکەوە دەیانلکێنێت.

پێناسە

پەڕگە:Mandelbrot Components.svg
سنوورەکانی کۆمەڵەی ماندێلبرۆت، وەکوو چەماوەیەکی داخراوە.

لە تۆپۆلۆژیدا، چەماوە بەم شێوە پێناسە دەکرێت:

وا دابنێ I ماوەیەک بێت لە ژمارە ڕاستەقینەکاندا (ژێرکۆمەڵێکی پێکەوەبەست لە ). ئەوا، چەماوەی γ نەخشەیەکی بەردەوامە لە I بۆ X و بەم شێوە ھێما دەکرێت: γ:IX، لێرەدا X بۆشایییەکی تۆپۆلۆژیکییە.

  • بە چەماوەی γ دەوترێ سادە ئەگەر بۆ ھەر x،y ێک لە Iدا:

γ(x)=γ(y)x=y

  • بە چەماوەی γ دەوترێ داخراو یان ئەڵقە ئەگەر I=[a,b] و ئەگەر γ(a)=γ(b). بە دەستەواژەیەکی تر چەماوەیەکی داخراو نەخشەیەکی بەردەوامە لە بازنەی S1دا.
  • بە چەماوەی داخراوی سادە چەماوەی جۆردەنیش دەوترێ. بەپێی تیۆرمی چەماوەی جۆردەن، ھەر چەماوەیەکی داخراو وەکوو C، ڕووتەختەکە دەکاتە سێ بەشی جیا، دەرەوە، ناوەوە و ڕووی چەماوەکە.

ڕووتەختە چەماوە بە چەماوەیەک دەوترێ کە تێیدا X بۆشاییی ئیقلیدسییە.

درێژایی چەماوە

لە بۆشاییی مەتریکدا «درێژایی» چەماوەی γ:[a,b]X بەم شێوە پێناسە دەکرێت:

Length(γ)=sup{i=1nd(γ(ti),γ(ti1)):n and a=t0<t1<<tn=b}.

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە داڕێژە:پۆلی کۆمنز