بۆشاییی ئیقلیدسی
بۆ ڕێدۆزی بازبدە
بۆ گەڕان بازبدە

بۆشاییی ئیقلیدسی k-ڕەھەندی بریتییە لە بۆشاییی ئاڕاستەبڕەکان، لەگەڵ لێکدانی سکالێر و نۆرمێک کە بەم شێوە پێناسە دەکرێت، لێرەدا .
، ھەمان بۆشاییی ئیقلیدسی یەک ڕەھەندی یا تەوەری ژمارە ڕاستەقینەکان و یا بۆشاییی ئیقلیدسی دوو ڕەھەندییە (بە ڕووتەختی ئیقلیدسی یان سیستەمی پۆتانەکانی کارتیزیانیش ناسراوە). ئەم چەمکانە دەگشتێنرێن و بۆشاییی ئیقلیدسی n-ڕەھەندی یا و ھەروەھا ناکۆتا ڕەھەندی یا دێتە ئاراوە.
پێناسەی خاڵ
خاڵێک لە بۆشاییی دوو ڕەھەندیدا بریتییە لە جووتەڕێکخراوێک لە ژمارە ڕاستەقینەکان وەکوو . ھەر بەم شێوەیە خاڵێک لە بۆشاییی سێ-ڕەھەندیدا بە شێوەی ڕێکخراوەیەکی سیانی لە ژمارە ڕاستەقینەکان وەکوو دیاری دەکرێت و ھەروەھا خاڵێک لە بۆشایی n-ڕەھەندیدا بە شێوەی دیاری دەکرێت.