ژمارەی دڵخۆش

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

ژمارەی دڵخۆش (داڕێژە:بە ئینگلیزی) بە ژمارەیەکی تەواوی ئەرێنی دەوترێت کاتێک سەرجەمی دووجای ڕەنووسەکانی ژمارەکە، بە ژمارەی دوای ئەم ژمارەیە دابنرێت و ئەم کارە لەسەر ئەنجامەکەی پێشوو دووبارە بکرێتەوە، ئاکامی ئەم پرۆسەیە بە ژمارە یەک کۆتایی بێت. و ئەگەر پێچەوانەی ئەم حاڵەتە ڕوویدا ئەوا بە ژمارەکە دەوترێت ژمارەیەکی دڵتەنگ یان خەمبار (unhappy number or sad number).[١]

پێناسەی گشتی

وا دابنێ n=n0 ژمارەیەکی دیاریکراو بێت، ئینجا وا دابنێ n1 وn2 وn3 ... پاشیەکییەک بێت، بەم شێوەیە کە ni+1 سەرجەمی دووجای ڕەنووسەکانی ni یە. ئەوا n ژمارەیەکی دڵخۆشە، ئەگەر و تەنھا ئەگەر iیەک بوونی ھەبێت کە ni=1

نموونە

١٩ ژمارەیەکی دڵخۆشە، ھەر وەک لە خوارەوەدا ڕوون کراوەتەوە: داڕێژە:Ltr

٨٢ = ٩٢ + ١٢
٦٨ = ٢٢ + ٨٢
١٠٠ = ٨٢ + ٦٢
١ = ٠٢ + ٠٢ + ١٢

داڕێژە:Ltr/end ئەگەر ژمارەیەک دڵخۆش بێت، ئەوا ھەموو ئەو ئەندامانەی لەو پاشیەکییەدا دەردەکەون دڵخۆشن، و ئەگەر ژمارەیەک دڵتەنگ بێت، ھەموو ئەندامەکانی پاش ئەو ژمارەیە دەردەکەون دڵتەنگن، بۆ نموونە، ١٩ ژمارەیەکی دڵخۆشە کەوایە، ٨٢، ٦٨ و ١٠٠ و ١ یش دڵخۆشن.

ژمارە دڵخۆشەکانی کەمتر لە ٥٠٠

لە خوارەوە ئەو ژمارە دڵخۆشانەی لە ٥٠٠ کەمترن پێڕست کراون: داڕێژە:Ltr ١، ٧، ١٠، ١٣، ١٩، ٢٣، ٢٨، ٣١، ٣٢، ٤٤، ٤٩، ٦٨، ٧٠، ٧٩، ٨٢، ٨٦، ٩١، ٩٤، ٩٧، ١٠٠، ١٠٣، ١٠٩، ١٢٩، ١٣٠، ١٣٣، ١٣٩، ١٦٧، ١٧٦، ١٨٨، ١٩٠، ١٩٢، ١٩٣، ٢٠٣، ٢٠٨، ٢١٩، ٢٢٦، ٢٣٠، ٢٣٦، ٢٣٩، ٢٦٢، ٢٦٣، ٢٨٠، ٢٩١، ٢٩٣، ٣٠١، ٣٠٢، ٣١٠، ٣١٣، ٣١٩، ٣٢٠، ٣٢٦، ٣٢٩، ٣٣١، ٣٣٨، ٣٥٦، ٣٦٢، ٣٦٥، ٣٦٧، ٣٦٨، ٣٧٦، ٣٧٩، ٣٨٣، ٣٨٦، ٣٩١، ٣٩٢، ٣٩٧، ٤٠٤، ٤٠٩، ٤٤٠، ٤٤٦، ٤٦٤، ٤٦٩، ٤٧٨، ٤٨٧، ٤٩٠، ٤٩٦. داڕێژە:Ltr/end

ژمارەی سەرەتایی دڵخۆش

ژمارەی سەرەتایی دڵخۆش، بە ژمارەیەک دەوترێت کە ھەم دڵخۆشە و ھەم سەرەتایی. ھەموو ئەو ژمارە سەرەتاییانەی لەسەر شێوازی ٣+١٠n و ٩+١٠n دەنووسرێن، (n گەورەترە لە سفر) ژمارەی دڵخۆشن.

نموونەی پرۆگرامسازی

تاقیکردنەوەیەکی سادە بە زمانی پایتن بۆ پشکنینی دڵخۆشبوونی ژمارەیەک بەم شێوەیە:[٢]

def square(x):
    return int(x) * int(x)

def happy(number):
    return sum(map(square, list(str(number))))

def is_happy(number):
    seen_numbers = set()
    while number > 1 and (number not in seen_numbers):
        seen_numbers.add(number)
        number = happy(number)
    return number == 1

پەراوێزەکان

داڕێژە:پەراوێز

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ژمارە-کۆلکە