ژمارەی کامڵ

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
پەڕگە:Perfect number Cuisenaire rods 6.png

لە تیۆریی ژمارەکاندا، ژمارەی کامڵ، (داڕێژە:بە ئینگلیزی) بە ژمارەیەکی تەواوی ئەرێنی دەوترێت کە یەکسان بێت بە سەرجەمی بەشدراو‌ە تایبەتەکانی خۆی، (واتە ھەموو بەشدراوە ئەرێنییەکان جگە لە ژمارەکە خۆی). [١]

نموونە

٦ یەکەم ژمارەی کامڵە لەبەر ئەوەی ١+٢+٣=٦، دواتر ٢٨ و دواتر ٤٩٦ و ٨١٢٨.

ژمارە کامڵە جووتەکان

ئیقلیدس سەلماندی 2p1(2p1) ژمارەیەکی کامڵ و جووتە، ئەگەر (2p1) ژمارەیەکی سەرەتایی بێت. بۆ نموونە یەکەم، چوار ژمارەی کامڵ کە لە سەرەوە ئاماژەی پێ کرا، بەم پەیوەندییە و بە دانانی چوار ژمارەی سەرەتایی یەکەم لەجیات p بەم شێوەیە بەدەست دێن: داڕێژە:Ltr

p = 2:   21 × (22 – 1) = 6
p = 3:   22 × (23 – 1) = 28
p = 5:   24 × (25 – 1) = 496
p = 7:   26 × (27 – 1) = 8128

داڕێژە:Ltr/end بۆ ئەوەی 2p1(2p1) سەرەتایی بێت، پێویستە p خۆی سەرەتایی بێت.

ژمارە کامڵە تاکەکان

یەکێک لە پرسیارە شی نەکراوەکانی ماتماتیک ئەمەیە: ئاخۆ ژمارەیەکی کامڵ ھەیە کە تاک بێت؟ تا ئێستا ھیچ ژمارەیەکی کامڵی تاک نەدۆزراوەتەوە و لەبارەی بوون یان نەبوونی ژمارەی تاکی کامڵ زانیاریی تەواو لەبەردەست نییە.

پەراوێزەکان

داڕێژە:پەراوێز

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ژمارە-کۆلکە داڕێژە:پۆلی کۆمنز