ھاوجووتی (لۆژیک)

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

لە لۆژیک و ماتماتیکدا، «و» یا «وە» ئامرازی ھاوجووتی -ی پێ دەوترێ و زیاتر بە نیشان دەدرێ. AB (دەخوێنرێتەوە A و B)، دروستە ئەگەر و تەنیا ئەگەر ھەم A دروست بێ و ھەمیش B. بەگشتی، ئەگەر کۆمەڵێ قەزیە بە «و» یا «وە» پێک ببەسرێنەوە تا قەزیەکی نوێ ساز بکەن، ئەو قەزیە نوێیە تەنیا ئەو کاتە دروستە کە دانەبەدانەی قەزیە پێکھێنەرەکانی دروست بن. بۆ وێنە، قەزیەی لێکدراوی «کەژاڵ شووی کردووە و مناڵی ھەیە» تەنیا ئەو کاتە بە ڕاست دەردەچێ کە ھەردوو قەزیەی سادەی «کەژاڵ شووی کردووە» و «[کەژاڵ] مناڵی ھەیە» ڕاست بن.[١][٢]

خشتەی دروستیی ھاوجووتی ئاوەھایە:

A B AB
F F F
F T F
T F F
T T T

سەرچاوەکان

داڕێژە:سەرچاوەکان داڕێژە:پۆلی کۆمنز