تیۆریی گراف

لە testwiki
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە
وێنەی گرافێک بە ٦ سەر و ٧ لێوار

تیۆریی گراف لقێکە لە زانستی بیرکاری کە گرافەکان تاوتوێ دەکات. تیۆریی گراف لە ڕاستیدا بە لقێکی تۆپۆلۆژی دادەنرێت کە پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ جەبر و بیردۆزی ماتریکسەکانەوە ھەیە. خاڵی دەسپێکی بیردۆزیی گراف دەگەڕێتەوە سەر وتارێکی لیۆنارد ئۆیلەر سەبارەت بە شیکردنەوەی کێشەی پردەکانی کۆنیگسبێرگ لە ساڵی ١٧٣٦.

پێناسە

داڕێژە:وتاری سەرەکی گراف بریتییە لە کۆمەڵێک سەر، و کۆمەڵێک لێوار کە سەرەکان پێکەوە دەلکێنن. دەگونجێت لێوارەکان سادە یان ئاڕاستەدار بن. گرافی G کە لە کۆمەڵێک سەر بە V دیاری دەکرێت و کۆمەڵێک لێوار E پێکھاتووە، بەم شێوە G=(V,E) ھێما دەکرێت. سەرەکانی گراف بە بازنە یان خاڵێک دیاری دەکرێن و بۆ دیاریکردنی لێوارەکان، لە ڕاستەھێڵ یان کەوانە کەلک وەردەگیرێت.

پەیوەندییەکان و ماتریکسەکان

دەکرێت پەیوەندیی نێوان سەرەکانی گرافێک بە یارمەتی ماتریکسێکی سفر و یەک نیشان بدرێت. بەم شێوە کە بەرامبەر بە ھەر گرافێک ماتریکسێک دادەنرێت، بەم ماتریکسە ماتریکسی تەنیشت یان ھاوسێیی دەوترێت. بۆ نموونە لە وێنەی بەرانبەردا گرافێک لەگەڵ ماتریکسی ھاوسێیی گرافەکە دیاری کراوە:

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

داڕێژە:تووڵی دەروازە

داڕێژە:ماتماتیک-کۆلکە داڕێژە:پۆلی کۆمنز